“لەكۆی تریلیۆنێك دیناری داهاتی نەوت 350 ملیۆن دیناری دیارە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ڕۆژانە زیاد لە 450 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشرێت كە داهاتەكەی زیاد لە تریلیۆنێك دینارە، بەڵام بەوتەی وەزیری دارایی تەنها 350 ملیار دینار دەدرێتە وەزارەتەكەیان بۆ دابەشكردنی مووچە، بۆیە هەتا چاكسازی راستەقینە لە داهاتی نەوت و خالە سنورییەكان نەكرێت ناتواندرێت گوزەرانی هاووڵاتیان باشبكرێت.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، ڕۆژانە زیاد لە 450 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەفرۆشرێت كە داهاتەكەی زیاد لە تریلۆنێك دینارە، بەڵام لە دواین لێدوانی وەزیری دارایی ئەوەی ئاشكراكردووە كە تەنها برچی 350 ملیار دینار دینار لە داهاتی نەوت ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەكرێت بۆ خەرجكردنی مووچە و بەشی زۆری داهاتی نەوت بە نادیاری ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرچاوەكانی داهات لە هەرێمی كودستان زۆرن بەڵام حكومەتی هەرێم بە مەبەست نایەوێت ڕێكخستنەوە لەو داهاتانە بكرێت و زیادیان بكات، چونكە دەیان جار پێشنیار و ڕێگاچارەی زۆر گونجاو ئاسانمان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بۆ پێداچوونەوە بە كۆی داهاتەكان و چۆنیەتی زیادكردنیان بەڵام گوێمان لێناگیرێت ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی چەند كەس و كۆمپانیایەك ئامادە نین چاكسازی ڕاستەقینە بكەن.
سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەوتەی بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم ئەگەر نرخی بەرمیلێك نەوتیش بەرزبێتەوە بۆ 100 دۆلار دۆخی هاووڵاتیان باش نابێت، چونكە حكومەتی هەرێم بەڕاستی نیازی چاكسازی نییە و داهاتەكان شەفاق نین، بۆیە تا ئەوكاتەی داهات هەروا بەناڕوونی بمێنێتەوە ژیان و گوزەرانی هاوولاتیانیش باش نابێت.
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4كاتژمێر لهمهوپێشسیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
ئهیلول 7, 2026
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









