ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە: بڕینی دەرماڵەی خوێندكاران نایاساییە و دەبێت بگەڕێندرێتەوە

خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە سلێمانی ماوەی دوو ڕۆژە دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایتیكردووە بۆ گێڕانەوەی دەرماڵەکانیان، ئەندامێكی لیژنەی پەروەردەش لە پەرلەمانی كوردستان جەخت لە نایاسایی بوونی بڕینی دەرماڵەی خوێندكاران دەكاتەوە.
ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: ماوەی زیاد لە شەش ساڵە بە بیانووی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و نەهاتنی پشكی هەرێم لە بەغداوە، حكومەتی هەرێم دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی ڕاگرتووە، لەكاتێكدا زۆرینەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە دەرەوەی شارەكانەوە ڕوو لە زانكۆكان دەكەن و پێویستیان بە هاوكاری داراییە بۆ ئەوەی بەشێك لە پێداوستیەكانیان پڕ بكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا ئەو بیانووانەی حكومەتی هەرێم بۆ بڕینی ئەو دەرماڵەی خوێندكارانە دەیهێنانەوە لە قەیرانی دارایی و نەناردنی پشكی هەرێم و شەڕی داعش سەرجەمیان كۆتایی هاتووە و داهاتەكانی حكومەتی هەرێم زیادیان كردووە بۆیە هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەوەی دەستنەكرێتەوە بە پێدانی ئەو دەرماڵانە بە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان.
ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی یاسا باس لە پێدانی دەرماڵەی خوێندكاران كراوە بەوەش ئەگەر دەرماڵەی خوێندكاران نەگەڕێتەوە ئەوا حكومەت پێچەوانەی یاساكان كاریكردووە، هاوكات بەپێی ئەو رێككەوتنەی كراوە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ ناردنی پشكی ھەرێم لە بەشێكدا ئاماژە بە پێدانی دەرماڵەی خوێندكاران كراوە، بۆیە وەكو پەرلەمانتاران نوسراومان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی ئەو بابەتە لەگەڵ تیمی حكومەت گفتوگۆی لەسەر بكەن و بڕیاری گونجاوی لەبارەوە بدرێت.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی كردووە و داوای گێرانەوەی دەرماڵە دەكەن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









