بۆ زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا چوار یەكەی دیكە دەخرێتەوە گەڕ

تاوەری کارەبا
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات: هەتا پلەكانی گەرما زیاتر نزم ببنەوە خواست لەسەر كارەباش زیاتر دەبێت، بۆیە لە ئێستادا دەتوانین نزیكەی 15 كاتژمیر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابینبكەین، بەڵام لە هەوڵداین بۆ بەگەڕخستنەوەی چواریەكەی كارەبا بۆ ئەوەی بڕی بەهرەمهێندراوی كارەبا زیاد بكەین.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ڕۆژانە خوسات لەسەر بەكارهێنانی كارەبا لەلایەن هاووڵاتیانەوە زیاد دەكات ئەوەش بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بەكارهێنانی ئامێری كارەبایی زیاتر بەمەبەستی گەرمكردنەوە لە لایەن هاووڵاتیانەوە، بۆیە لەم مانگەدا خواست لەسەر كارەبا پێنج هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە ئەمەش وایكردووە كە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بۆ 15 كاتژمێر كەمببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی كە لەسەر خواستی كارەبا دروستبووە بڕیارە چوار یەكەی تری بەرهەمهێنانی كارەبا بەگەڕ بخرێنەوە، بۆ ئەوەی زۆرترین كاتژمێری كارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دابینبكرێت، هاوكات هەریەكەیەكیش زیاد لە 100 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنن و بەو جۆرەش بە بەگەڕخستنی چوار یەكەكە، بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ چوار هەزار مێگاوات بەرز دەبێتەوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە: ئەو چوار یەكەیەی كە بڕیارە بەگەڕبخرێنەوە دوانیان لە قەزای خەباتن و دوانی دیكەشیان لە شاری هەولێرن، بۆیە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە خەتین و كار دەكەین بۆ ئەوەی ئەو چوار یەكەیە بخەینەوە كار، چونكە هەموو هەوڵێكی وەزارەتەكەمان ئەوەیە ئەمساڵ زۆرترین بڕی كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









