سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ” رێکاری یاسایی دەگرینەبەر”

SNN
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ داواکردنی دەرماڵە بڵاوکردەوە و دەڵێت، پشتگیری لە داوای خوێندکاران دەکەن، دەشڵێت، “جەختدەکەینەوە لەسەر پاراستنی حەرەمی زانکۆ و ئیدانەی هەر پێشێلکارییەک و توندوتیژییەک دەکەینەوە کەلەدەرەوەی یاسا و رێنماییەکان ئەنجامدرابێت، هەربۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی بەدواداچون لەسەر ئاستی زانکۆ دروست دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.”
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ئاشکرایە ماوەی دوو رۆژە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هاوکات لەگەڵ خوێندکارانی بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، دەستیان بەخۆپیشاندان کردووە بۆ داواکردنی دەرماڵەی مانگانەی خوێندکارانی زانکۆ، کەلەساڵی (2014)ەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، لەسەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەستێنراوە .
ئێمەش وەک سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ئەم داواکارییەی خوێندکاران بەڕەوا دەبینین و پشتگیری تەواوی دابینکردنی دەرماڵەی مانگانەی خوێندکارانی زانکۆ دەکەین، وە ئاگادارین کە چینی خوێندکارانی زانکۆ لەم قۆناغەدا بە چ بارودۆخێکی دارایی ناهەمواردا تێدەپەڕن، وە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە پێشتر چەندین جار ئەم داواکارییەی خوێندکاران لەلایەن ئەنجومەنی زانکۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا گفتوگۆی لەسەر کراوە و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، یەکێکیش بووە لەکارنامەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
هەر بۆیە لە ڕوانگەی خەمخۆریمان بۆ خوێندکارانی زانکۆ جارێکی تر جەخت دەکەینەوە لەسەر داواکارییان بەدابینکردنی دەرماڵەی زانکۆیی بۆیان. وە لەئەنجامی خۆپیشاندانەکانی دوێنێ و ئەمڕۆدا، بەداخەوەچەند بەریەککەوتنێکی نەخوازراو لەنێوان خوێندکارانی زانکۆ و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکاندا ڕویداوە، ئێمە وەک سەرۆکایەتی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی جەختدەکەینەوە لەسەر پاراستنی حەرەمی زانکۆ و ئیدانەی هەر پێشێلکارییەک و توندوتیژییەک دەکەینەوە کەلەدەرەوەی یاسا و رێنماییەکان ئەنجامدرابێت، هەربۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی بەدواداچون لەسەر ئاستی زانکۆ دروست دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.
داواکارین لە خوێندکارانی زانکۆکەمان بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانیان وبەردەوامی ڕەوتی خوێندن پابەندبن بە خوێندنی وانەکانیان و داواکارییەکانیان بەشێوازێکی شارستانی پێشکەش بکەن بەجۆرێک کەلە ئاستی پێگەی خوێندکاری زانکۆدا بێت، ئێمەش وەک هەمیشە پشتیوانی داوا رەواکانیان دەکەین و بەدواداچونمان بەردەوام دەبێت لە پێناو دابینكردنی دەرماڵەی مانگانە بۆ سەرجەم خوێندكارانی زانكۆكانی ھەرێمی كوردستان.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









