فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمان “پشتیوانی لە داخوازییەکانی خوێندکاران دەکەین”

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان
SNN
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان پشتیوانیی لەداخوازییەكانی خوێندكاران دوپاتكردهوه و و داواشیكرد خوێندكاران بە شێوەیەكی مەدەنی و شارستانیانە خۆپیشاندان بكەن و هێزه ئهمنییهكانیش ئارام بن و دان بهخۆیاندا بگرن.
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی له پهرلهمانی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند: پشتیوانی لە داخوازییەكانی خوێندكاران دەكەین و پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو یاداشتانەی كە لە پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی دابینكردنی دەرماڵەكان ئەنجامدراوە حكومەت كاری لەسەربكات و جێبەجێی بكات.
هیواشی خواست خۆپیشاندانەكان كۆتایی پێبێت و چیدی توندوتیژی لێنەكەوێتەوە و داوا لە هێزە ئەمنییەكانیش دەكات خۆراگڕ بن و خۆپیشاندەران پارێزراو بن و توندوتیژی بەرامبەریان نەكرێت، چونكە ئەوانە خوشك و برا و كوڕ و كچی ئێمە و كەسوكاری ئێمەن و داوای مافێكی ڕەوای خۆیان دەكەن.
زیاد جەبار داوای لە خۆپیشاندەران كرد بە ئارامی و مەدەنیانە خۆپیشاندان بكەن بۆ ئەوەی توندوتیژی لێنەكەوێتەوەو پێی راگهیاندن كه وەزیری خوێندنی باڵا داواكارییەكانی خوێندكارانی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردوهتەوە و دەبێت ئەنجومەنی وەزیران بڕیار بدات و لەوێوە تەوسییەی وەزارەتی دارایی بكرێت بۆ خەرجكردنی دەرماڵەكان و سێ یاداشت بەرز كراوەتەوە و 48 ئەندامی پەرلەمان ئیمزایان كردووە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان سەبارەت بەو بابەتە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









