لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان داوا دەکات ھێمنی شار بپارێزرێت

SNN
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان داوا دەکات هێمنی شاری سلێمانی و گيانی ميدياکاران پارێزراوبێت و داواشدەکات “کەناڵەکان هەوڵی ڕوماڵکردنی راستەقينە بدەن”.
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان راگەیەنراوێکی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەدوو رۆژی رابردووداو لەگەڵ خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ گێڕانەوەی دەرماڵەی بڕاویان لەساڵی ٢٠١٤ وە، کۆمەڵێک رووداوی نەخوازراو بەریەک کەوتن روویدا کە میدیا کاران و کەلوپەلو پێداویستییەکانیان لەلایەن خۆپیشادەرانەوە شکێنران و ھەندێکیشیان لەلایەن ھێزەکانی ناوخۆوە دەستیان بەسەردا گیرا.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، داواکارن جوانی و ھێمنی شارو ئازادی وتن و بڵاوکردنەوە لەسەرو ھەموو بەرژەوەندیەکەوە بێت و کەناڵەکانیش لەھەوڵی رووماڵکردنی راستەقینەدا بن نەک بە گەورەکردن و بچوک کردنەوەی روداوەکان.
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









