قایمقامێتی قەزای سەیدسادق: بڵاوەپێكردنی هێز لە قەزاكەدا بۆپاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیانە

SNN-عەلی حەمە سەعید
قایمقامێتی قەزای سەیدسادق هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە گوایە هێنانی هێزێكی زۆر و بڵاوەپێكردنیان لە شەقام و بازاڕی قەزاكەدا بۆ دەستگیركردنی گەنجان و هاووڵاتیان بێت، دەڵێت: هاتنی ئەو هێزانە و بڵاوەپیكردنیان تەنها بۆ پاراستنی دامودەزگا حكومی و حزبییەكان و سەروماڵی هاووڵاتیانە و ڕێگریكردنە لە نانەوەی هەر پشێوی ئاڵۆزییەك و تێكدانی ئارامی سنورەكە.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن لە قایمقامێتی قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو قسەوباسەی كە لەهەندێك ماڵپەڕو تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكرێنەوە گوایە هێنانی هێزی ئەمنی و بڵاوەپێكردنیان بۆ دەستگیكردنی گەنجان و خۆپیشاندەرانی قەزاكەیە دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵكوو هاتن و هێنانی هێـزی ئەمنی و بڵاوەپێكردنیان لە ناو سەنتەری شار و شارۆچكەكان، تەنها بەمەبەستی پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و سەرجەم فەرمانگە حكومی و خزمەتگوزارییەكانە لە دەست خەلكانی تێكەدەر و گێرە شێوێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەركی ئەو هێزانە ڕێگریكردنە لە سوتاندنی بارەگا و دامەزراوە حكومییەكان و تێكدان و زیان گەیاندن بە فەرمانگەكان بەناوی خۆپیشاندانەوە هەڵدەستن بە سوتاندن و شكاندن و لە ناوبردن و تاڵانكردنی پێداویست و بەڵگە و دۆكــۆمینتەكـانی ئەم سنورە، بۆیە دڵنیایی دەدەین كە ئەو هێزانە بۆ گـرتن و ئازاردانی هیچ كەس و لایەنێك نیە.
لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن لە قایمقامێتی قەزای سەیدسادق ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەداخەوە كە هەندێك كەس بە مەرامی تایبەتی و و بۆ جێبەجێكردنی پلانی چەند كەس و لایەنێك داواكاری و ناڕەزایی و نیگەرانی هاووڵاتیان و گەنجان و خوێندكاران بە لاڕێدا دەبەن وكاری گێرەشێوێنی و توندو تیژی دروست دەكەن بۆ مەرامی كەسی و سیاسی حیزبی خۆیان و گەنجان هاندەدەن بە ناشرینكردن و كاولكردنی ئەم شارە و ڕێگەگرتن لە گەورەبوون و ئاوەدانكردنەوە و خزمەتكردن بە دانیشتوانەكەی، بۆیە ئەمە لای ئێمە و هێزە ئەمنییەكان بەهەموو شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە، چونكە لەماوەی ساڵانی ڕابردووبینیمان چـۆن بەپیلان دانانــی پێــش وەختە زۆرێك لـە فەرمانگە و شوێنە گشتیەكانیان لە ناوبرد هیچ كـەس و لایەنێك و كەسـایەتییەك خـۆی نەكـرد بە خاوەنی شێواندنی و تێكدانی قــەزاكەمان
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









