
SNN
لە ئێستادا جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا و ئەفریقا بڵاوبووەتەوە، کە بە کۆرۆنای ئەفریقی ناودەبرێت، بەوهۆیەوە وڵاتانی ئەوروپا رێکارەکانیان توندتر دەکەنەوە و بڕیار لەسەر قەدەغەکردنی گەشت دەدەن.
ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا کە بە “ئۆمیکرۆن” ناودەبرێت، وایکردووە بۆرسەكانی جیهان و نرخی نەوت و بەهای كاغەزە داراییەكان بۆ ئاستێكی پێوانەی دابشکێن، ناسداك و بۆرسەكانی ووۆڵ ستریت بۆ هێڵی سور دابەزین.
تا دوێنێ ڤایرۆسەکە لە هەریەکە لە ئەفریقای باشووت، بۆتسوانا، هۆنگ کۆنگ، بەلجیکا، بڵاوبووەوە، ئەمڕۆش چەند حاڵەتێک لە بەریتانیا و دەیان حاڵەت لە نەرویج و ئەڵمانیا و کۆماری چیک و هۆڵەندا تۆمارکران، تەندروستی ئەمریکا دەڵێت ئەگەری هەیە لە ئەمریکاش بڵاوبووبێتەوە بەڵام تۆمارنەکرابێت.
ناوەندی ئەوروپی بۆ رێگریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە کە مەترسییەکی زۆر هەیە ڤایرۆسەکە بە تەواوی ئەوروپادا بڵاوبێتەوە.
لەبارەی ئەم جۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداریانداوە لەوەی، لە هەموو جۆرەکانی پێشووی توندتر و مەترسیدارترە، لۆرێنس یۆنگ، پسپۆڕی بوارەکە لە زانکۆی وارویک-ی پزیشکی لە بەریتانیا لەسەر ئەم جۆرەی کۆرۆنا وتوویەتی: “ئەمە قورسترین جۆریەتی کە تا ئێستا بینیبێتمان، ڤایرۆسەکە هەندێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە کە لە چەند جۆرێکی جیاوازی کۆرۆنای گۆڕاودا بینیومانە، بەڵام نەماندیووە هەموو ئەم کاریگەرییانە لە یەک جۆری ڤایرۆسدا کۆببێتەوە”.
هاوکات تەندروستی بەریتانیش وتوویەتی وا دەردەکەوێت ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ئەم جۆرە گۆڕاوە نەبێت.
ئەم جۆرەی کۆرۆنای گۆڕاو سەرەتا لە ئەفریقای باشوور بڵاوبووەتەوە و هەر بەوهۆیە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان گەشتیان بۆ ئەفریقای باشوور راگرت، لە نێویشیاندا ئەمریکا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا، ژاپۆم، روسیا، سعودیە، میسر و ژمارەیەک وڵاتی دیکەش.
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
ئهیلول 8, 2026
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









