
داعش
SNN
جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه باس لەوەدەکات کە ئامۆزایەکی ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی پێشووی رێکخراوی داعش، لەو ناوچەیەدا بینراوە کە چەکدارەکانی داعش شەوی رابردوو هێرشیان کردەسەر هێزەکانی پێشمەرگە.
رەحیم گەرمیانی جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو زانیاریمان پێ گه‌یشت كه ئامۆزای ئەبوبەکر به‌غدادی له‌و ناوچانه بووه كه هێرش كرایه سه‌ر پێشمه‌رگه و ئاگاداری پلانێكی له‌و شێوه‌یه بووین.”
وتیشی: ”له كاتی هاتنی ئه‌و ئامۆزایەی ئەبوبەکر به‌غدادیدا بۆ سنوری ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستان و عێراق، پیشبینی كرابوو كه داعش هێرش ده‌كات.”
هەر لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش بۆ سەر میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە، مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند:”ئیهمالی خۆمان بوو لەم هێرشەی داعشدا کە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون”، دەشڵێت: “داعش لە پاڵ سوپای عێراقەوە هێرش دەکاتە سەرمان.”
ماوه‌یه‌كه هێرش و پەلامارەکانی داعش زیادیکردووە، تا ئێستا له ماوه‌ی دوو مانگدا پێنج جار په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌ی لە سنوورە جیاوازەکان داوه و سه‌رئه‌نجام چه‌ند پێشمه‌رگه‌ش شه‌هید بوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









