كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ خوێندكاران سەلمێنەری پەرۆشی یەكێتییە بۆ داخوازییەكانیان

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیكەی 10 كاتژمێر بافڵ جەلال تالەبانی و ژمارەیەك لە خوێندكارانی ناڕازی زانكۆ و پەیمانگاكان كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا بە ڕاشكاوانە باسیان لە كێشە و گرفت و داخوازییەكانی خوێندكاران كرد، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات هەرچەندە ئەوە كاری حكومەتە داواكاری خوێندكاران جێبەجێبكات، بەڵام كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی یەكێتی لەگەڵ خوێندكاران سەلمێنەری پەرۆشی یەكێتییە بۆ پشتگیری لە داخوازییەكانیان.
سەرتیپ عەلی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: تەرخانكردنی كاتێكی زۆر لەلایەن كەسی یەكەمی ناو یەكێتی بۆ گوێگرتن لە داواكاری و كێشە و گرفتەكانی خوێندكاران و هەروەها خستنەڕووی چەندین پێشنیار بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان، ئەوە دەسەلمێنێت كە هەمیشە یەكێتی خۆی بە خەمخۆی سەرجەم چین و توێژەكان زانیوە بەتایبەت خوێندكاران كە ڕێژەیەكی زۆری كۆمەڵگای كوردی پێكدەهێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەك ئەركی سەرشانی خۆی و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و پەرۆشی یەكێتی بۆ پشتگیری لە داواكاری و چارەسەركردنی گرفتەكانی خوێندكاران بافڵ جەلال تالەبانی بەو كارە هەستاوە لە كاتێكدا دەبوو حكومەت داواكارییەكانی خوێندكاران جێبەجێ بكات و كارنەگاتە ئەوەی بۆماوەی چەند ڕۆژێك خۆپیشاندان بكرێت لەكاتێكدا هەموومان دەزانین لە ئێستادا تاڕادەیەك دۆخی دارایی هەرێم باشتر بووە لەبەرامبەردا باری گوزەرانی هاووڵاتیان بەتایبەت ئەوانەی خوێندكاری زانكۆ و پەیمانگایان هەیە وەك پێویست نییە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی بەو سەنگ و قورساییەی لە پەرلەمان و حكومەت و دامەزراوەكانی دیكەدا هەیەتی مەبەستییەتی كە پرۆژەیەكی گشتگیر و گونجاو ئامادە بكات بۆ چارەسەركردنی گرفتی خوێندكاران بۆ ئەوەی لە ساڵانی داهاتووش هەمان ئەو گرفتانە سەر هەڵنەدەنەوە و خوێندكاران بۆ داواكردنی مافەكانیان خۆپیشاندان نەكەن بۆیە بافڵ جەلال تاڵەبانی وەك خەمخۆرێكی خوێندكاران لە هەوڵی چارەسەركردن و بنبڕكردنی گرفتەكانی خوێندكاراندایە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









