
رووباری سیروان- ئەرشیف
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە ئێستادا لەلایەن ئێرانەوە بە تەواوی سەرچاوەی ئاوی ڕوباری سیروان كە لە ئێرانەوە دێتە هەرێمی كوردستان وشكی كردووە كە ڕێژەی لە %70ی ئاوی ڕووبارەكە پێكدەهێنێت، ئەمەش هێندەی دیكە مەترسییەكانی وشكەساڵی لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان زیاتر دەكات.
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: زۆرێك لە ڕووبار و دەریاچەكانی هەرێمی كوردستان سەرچاوەی ئاوەكانیان لەدەرەوەی خاكی هەرێمەوە دەرژێنە ناویان بەتایبەت ڕووباری سیروان، كە لە %70 ی ئاوی ڕووباری سیروان لە خاكی ئێرانەوە دەرژێتە ناو ڕووبارەكەوە ساڵانی پێشوو هیچ گرفتێك لە ئارادا نەبووە بۆ گرتنەوەی ئەو ئاوەی دەهاتە ناو ڕووباری سیروان لە خاكی ئێرانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا لەلایەن ئێرانەوە سەرجەم ئەو بڕە ئاوەی كە دەڕژایە ناو ڕووباری سیروان گیراوەتەوە و هیچ بڕە ئاوێك لە ئێرانەوە نایەتە ناوخاكی هەرێم تەنها ئەو سەرچاوە ئاوییانە نەبێت كە بۆخۆیان دەكەونە ناوخاكی هەرێمی كورستانەوە، بۆیە ئەگەر ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی باران بارین هەروا كەمبێت ئەوا مەترسییەكانی وشكە ساڵی هێندەی دیكە زیاتر دەكات.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن ئێرانەوە سەرچاوەی ئاوی ڕووباری سیروان بەتەواوی گیراوەتەوە، لە هەمان كاتیشدا رێڕەوی زێی بچووكیشی گۆڕیوە، ئەمەش وایكردووە كە بە شێوەیەكی بەرچاو ئاستی هەندێك لە رووبارەكانی هەرێمی كوردستان زۆر دابەزن، هاوكات توركیاش سەرچاوەكانی ئاوی زۆر كەم كردووەتەوە بۆیە ئەمە ئەركی حكومەتی عێراقییە بێتە سەرهێڵ و لە گەڵ ئەو وڵاتانە ئەم بابەتە چارەسەر بكات.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









