وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ نزیكەی چوار هەزار یەكە زیاد دەكەین

وێستگەی کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات هەموو هەوڵكمان خستووەتە گەر بۆ ئەوەی تا 5/12/2021 چوار یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا بخەینەوە گەڕ كە هەر یەكەیەك نزیكەی 100 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەوەش بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ نزیكەی چوار هەزار یەكە زیاد دەكەین بەڵام هێشتا خواستی كارەبا زیاترە و نزیكەی پێنج هەزار مێگاواتە
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: وەك لەماوەكانی ڕابردوودا خستبوومانە پلانی خۆمانەوە بۆ زیادكردنی بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا، لە ئێستادا هەموو هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی هەتا 5/12/2021 چواریەكەی لەكاركەوتووی بەرهەمهێنانی كارەبا بخەینەوە گەڕ كە توانای هەریەكە لەو یەكانە سەروو 100 مێگاواتە و بەكۆی گشتی نزیكەی 500 مێگاوات كارەبا بۆ سەر تۆڕی نشتیمانی زیاد دەكەین، بەوەش بڕی بەرهەمهێندراوی كارەبا دەگەیەنینە نزیكەی چوار هەزار مێگاوات.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە هەتا پلەكانی گەرما زیاتر دابەزن خواستیش لەسەر كارەبا زیاتر دەبێت، بۆیە لە ئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا سێ هەزار و 55 مێگاواتە و خواستیش نزیكبووتەوە لە پێنج هەزار مێگاوات، هاوكات ئەگەر پلەكانی گەرما هەر بەم شێوەیە بێت بۆ ئێمە دۆخێكی ئاساییە، و بە گەڕخستنەوەی ئەو چوار یەكەیە تاڕادەیەكی باش خواستی هاووڵاتیان پڕدەكەینەوە بڵام هێشتا كورتهێنانمان دەبێت.
وتەبیژەكەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچە ساردەكان نزیكەی 12 كاتژمێر بۆ 13 كاتژمێركارەبا و هاوكات لە ناوچە گەرمەكانیش نزیكەی 14 بۆ 15 كاتژمێر كارەبامان دابین كردووە كە بە تیكڕا 14 كاتژمێر كارەبا دەكات، بۆیە هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە بڕی پێدانی كارەبا بگەیەنینە بەرزترین ئاست.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









