نەخۆشی لە %60ی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی لەناوبردووە

کێڵگەی پەلەوەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئامارەكانی كۆمەڵەی كێلگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی بەهۆی بڵاو بوونەوەی چەند جۆرە نەخۆشییەك زیاد لە %60 بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان لەناوچوون، تەنها لەماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان زیانی 40 ملیار دیناریان بەركەوتووە.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی سلێمانی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: تادێت كەرتی پەلەوەر لە هەرێمی كوردستان كێشەو گرفتی زۆری بۆ دروستدەكرێت، هەر ئەوەش بووەتەهۆی زیانگەیاندنی بەردەوام بەكەرتی پەلەوەر، بەهۆی بەرزبوونەوەی پیداویستیەكانی بەخێوكردنی مریشك زۆر كاریگەری كردووەتە سەر خاوەن كێڵگەكان بەخۆرێك پێشتر نرخی تۆنێك عەلەف بە 440 دۆلار بووە بەڵام ئێستا نرخەكەی بۆ 580 دۆلار بەرز بووەتەوە، هاوكات نرخی هەر جوجكێك لە 30 سەنتەوە بۆ 75 سەنت بەرزبووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە: نرخی سوتەمەنی بەرزبوونەوەی بەرچاوەی بەخۆیەوە بینیوە لیترێك گاز لە 350 دینارەوە بووە بە 800 دینار، یەك تۆن غاز بە 400 هەزار دیناربووە ئێستا بۆتە 950 هەزار دینار، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە بەردەوامی بڵاوبونەوەی نەخۆشی لە جۆری (ئابی، نیوكاسڵ و گەمبۆرۆ) لەناو ژمارەیەك لە كێڵگەكاندا وایكردووە كە لە 60% بەرهەمی هۆڵەكانی بەرهەمهێنانی مریشكی لەناوبردووە.
هەرلە ئامارەكەی كۆمەڵەی كێلگەپەلەوەرییەكانی سلێمانی ئەوش ڕوونكراوەتەوە: كە لەئێستادا لە %55 هۆڵەكانی گەورەكرنی مریشك بەهۆی نەخۆشی و گرانبونی پێداویستیەكانەوە هۆڵەكانیان پڕنەكردووەتەوە بەشێك لەخاوەن كێڵگەكان بەنیازن هۆڵەكانیان بفرۆشن بۆهۆی گرانبونی پێداویستیەكان، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی تەنها لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا بە بڕی زیاد لە 40 ملیار دینار زیان تەواوی خاوەن پرۆژەكانی بەخێوكردنی مریشك كەوتووە لەهەرێمی كوردستان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








