وردەكاری تەرخانكردنی پارە بۆ پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان و ڕەتكردنەوەی چەواشەكارییەكان لە SNNەوە بخوێنەرەوە

ئۆتۆبانی بابان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە بەرامبەر ئەو چەواشەكارییانەی كە بەمەبەست و لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتاری پارتییەوە بڵاودەكرێنەوە لەبارەی دابینكردنی پارەی زۆر و هەروەها دیارنەمانی ئەو پارانە لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كە بەئۆتۆبانی بابان ناسراوە، ئەندامێكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان وردەكاری تەرخانكردنی پارە لەلایەن حكومەت و شێوازی وەرگرتنی لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكار و ڕێژەی تەواوكردنی پرۆژەكە ئاشكرادەكات.
لوقمان وەردی، ئەندامی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی كورستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە ماوەی چەند ڕۆژێكە لەلایەن هەندێك پەرلەمانتارەوە بە مەبەست دەستیانداوەتە بڵاوكردنەوەی چەند زانیارییەكی ناڕاست و چەواشەكاری بەتایبەت لەبارەی دابینكردنی بودجە لەلایەن حكومەتەوە بۆ پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان و دواتر دیارنەكانی پارەكە، بەڵام ئێمە وەك لایەنێكی پەیوەندیدار بەو بابەت سەر لەبەری ئەو زانیاری و داتایانە رەتدەكەینەوە بابەتەكە بەو شێوەیە نییە كە باسی لێوە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی لیژنەكەمان كە لە نزیكەوە چاودێری تەواوكردنی كارەكانی ئەو پرۆژەیە دەكەین، حكومەتی هەرێم لە 21/9/2021 بڕی 20 ملیار دیناری بۆ پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان تەرخانكردووە بۆ تەواوركردنی پرۆژەكە، تا ئیستا بە دوو گوژمە لەو بڕی 20 ملیار دینارە بڕی بە جۆرێك گوژمەی یەكەم لە بەرواری 29/9/2021 بڕی شەش ملیار و 947 هەزار و 390 ملیۆن دینار وەرگیراوە و خراوەتە سەر ژمارە حسابی كۆمپانیای جێبەجێكار، هاوكات لە 1/11/2021 كۆمپاناكە بڕی 10 ملیار و 990 ملیۆن و 455 هەزار دیناری وەك گوژمەی دووەمی بڕی ئەو 20 ملیۆن دینارە وەرگرتووە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی ڕوونكردەوە، تا ئێستا بە گشتی لەكۆی ئەو 20 ملیار دینارەی كە حكومەت بۆ ئەو پرۆژەیەی دابینكردووە بڕی 17 ملیار و937 ملیۆن و 845 هەزار دینار لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكارەوە وەرگیراوە و تا ئێستاش %37 كارەكانی پرۆژەكە تەواو بوون و كاركردن تیایدا بەردەوامی هەیە، بۆیە ئەوە جێگای سەرسوڕمان بوو بۆ ئێمە كە ئەو پەرلەمانتارە بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لەكۆی 20 ملیار دینار كە حكومەت دابینیكردووە كۆمپانیاكە تەنها یەك ملیار دیناری وەرگرتووە و ئەوی دیكەی دیار نییە، بۆیە سەر لەبەری ئەو هەواڵانەی بڵاودەكرێنەوە دوورن لەڕاستیەوە و مەبەست لێیان چەواشەكارییە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









