رێبوار بابکەیی :حکومەتی پـۆڵەندا رازی نييە لیژنەی پەرلەمان سەردانی بکات

SNN
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: حکومەتی پۆڵەندا رازی نییە لیژنەکەمان سەردانی ئەو وڵاتە بکات لە بارەی کۆچبەرانی ھەرێمەوە لە سنوورەکانی بیلاروسیا و پۆڵەندا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند: “بەردەوام قسە لەگەڵ کونسڵی پۆڵەندا دەکەین، بەڵام کونسڵی پۆڵەندا لێرە و لەوێ ھەندێک پۆزش دەھێنێتەوە ھەرچەندە بە ئاشکرا ناڵێت حکومەتی ئێمە رەزامەندنیە، بەڵام ئەو دواخستنە یەک ئاماژە دەبەخشێت ئەویش ئەوەیە کە حکومەتی پۆڵەندا بەو سەردانەمان رازی نیە بەڵام نایەوێت بە ئاشکرا پێمان بڵێت.”
ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئێمە وەک خۆمان ئامادەین کۆبونەوەی لیژنەکەشمان کردووە بەڵام نوسراوێکمان لە ڕێگای کونسوڵخانەی پۆڵەنداوە ناردووە بۆ وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا ئەجێندا و بەرنامەی خۆمان بۆ سەردانەکە دیاریکرد، داوامان کرد لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببینەوە وە لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش کۆببینەوە ئنجا سەردانی کۆچبەران لە خاڵە سنورییەکانی نێوان بیلا روسیا و پۆڵەندا بکەین بۆ ئەو کەمپانەی کۆچبەری ئێمەی تێدایە”.
رێبوار بابکەیی وتيشی “لەبەرئەوەی حکومەتی پۆڵەندا باری نائاسایی راگەیاندووە لەھەندێک شوێن رێگە نادات رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لیژنە سیاسییەکان و میدیاکاران سەردانی ئەو شوێنانە بکەن بۆ ئەو مەبەستە تا ئێستا رەزامەندی نەداوە لەسەر سەردانەکەی ئەوان”.
لەبارەی گەڕاندنەوەی ژمارەی کۆچبەرانی ھەرێم لە سوونرەکانی نێوان بیلاروسیا و پۆڵەنداوە، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکرد: “تا ئێستا چوار-پێنج کاروانی کۆچبەرانمان ھێناوەتەوە کە پێشتر ناومان تۆمار کردوون”.
دەشڵێت: زیاتر لە ھەزار کۆچبەرییان ھێناوەتەوە، لە ئێستاشدا لە خوار ھەزار کۆچبەر لەوێ ماون، بەڵام ئاماری دروستیان لانیە، ھەرچەندە ئێستا ژمارەیەکی کەم ھەن کە ئارەزوو ناکەن بگەڕێنەوە, دەشڵێت، “ئێستا دەتوانم بڵێم کۆچکردن پێچەوانە بۆتەوە لە بیلاڕوسیاوە دەمێکە دەستی پێکردووە بۆ ھەرێمی کوردستان”.
لەبارەی ئەو کەسانەی بەھۆی کۆچکردنەوە لەکارەکانیان دەرکراون، رێبوار بابکەیی رایگەیاند: “ھەرکەس گرفتی ئیداریی بۆ دروست بووە و فەسڵ کرابوو بە ھۆی کۆچکردنەوە، ئێستا گەڕاوەتەوە با پەیوەندی بە منەوە بکات من دێمە سەر خەت و کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکەین”.
وابڕیار بوو لیژنەیەکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان سەردانی پۆڵەندا بکات بۆ بەدواداچون و ئاگاداربوون لە دۆخی کۆچبەرانی کورد لە سنورەکانی نێوان ئەو وڵاتە و بیلاڕوسیا، بەڵام تا ئێستا ئەو لیژنەیە سەردانەکەی ئەنجام نەداوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا نزیکەی دوو ھەزار کۆچبەر لە بیلاروسیاوە گەڕێنراونەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و بڕیارە ئەمڕۆ کاروانی شەشەمی کۆچبەران کە ژمارەیان 430 کۆچبەرە بگەیەنرێنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









