
SNN
باران نوری تەمەنی 24 ساڵە و خەڵکی قەزای سۆرانە، مانگێک بەر لە ئیستا بەمەبەستی گەيشتن بە دەستگيرانەکەی لە وڵاتی بەڕيتانيا هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت و ماڵئاوايی لە خانەوادەکەی کرد.
خانەوادەی باران بە دەنگی ئەمريکايان راگەياندووە: باران دەيويست لە رێگەی قاچاخ و بە بەلەم لە فەرەنساوە خۆی بگەيەنێتە دەستگيرانەکەی، رۆژی 24ی تشرينی دووەم لەو کاتەی لە سواری بەلەمەکەبوون دەستگيرانەکەی ئاگادارکردووەتەوە و دوای ئەوەی بەلەمەکەيان ئاوی تێچووە بە دەستگيرانەکەی وتووە ئاو لە بەلەمەکە دەردەکەن.
باوکی باران دەڵێت “چەندجارێک هەوڵماندا لەرێگەی ئیران و دوبەی باران بچێت بۆ بەڕيتانيا بەڵام هيچ مەجالی تيا نەبوو، کۆتاجار رێگەيەکمان دۆزييەوە، بە ڤيزەی شنگن چووە ئيتاڵيا و لەوێوە چووە ئەڵمانيا و لەوێوە بۆ فەرەنسا و شەش رۆژ لەوێ مايوە دواتر تەسليمی قاچاخچييەکانی بەڕيتانيابوو”.
باوکی باران شوێنی گۆڕی کچەکەی لە گۆڕستانی سۆران دياريکردووە و دەڵێت “داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەم هاوکار بن لە گێڕانەوەی تەرمی کچەکەم، ئیمە چاوەڕێين بگاتەوە و لە تەنيشتی کوڕەکەم بينێژم”.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، 24ی تشرینی دووەمی 2021، بەلەمێکی کۆچبەران کە 29 کۆچبەری تێدا بوو، لەکاتی تێپەڕبوون بە کەنداوی ئینگلیزی و لە نزیک کەنارئاوەکانی فەڕەنسا نقوم بوو، بەهۆیەوە 27 کۆچبەر گیانی لەدەستدا کە حەوت ژن و سێ منداڵیان تێدا بوو، یەکێک لە ژنەکان دوو گیان بوو، هەروەها زۆربەی کۆچبەران خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









