بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ نوێنەری تایبەتی پوتین: یەکێتی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە کوردانی رۆژئاوا

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە.
لە دیدارێکدا کە باڵیۆز و کۆنسوڵی رووسیا لە عێراق و ھەرێم لەگەڵ ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاریی ھەرێم ئامادەیبوون ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی گشتی کرا و بیروبۆچوون لەبارەی پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکان ئاڵوگۆڕکرا، تەئکید لە ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش کرایەوە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکان و بە گرنگییەوە رۆڵی مێژوویی سەرۆک مام جەلال بەرز نرخێندرا لە بنیادنانی پەیوەندییەکی دۆستانە و پتەو لە نێوان ھەرێم و رووسیا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبەر رۆشنایی ئەو پەیوەندییە لە مێژینەیە، پێویستی فراوانکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگی نێوان ھەردوولای دووپاتکردەوە، بە تایبەت لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پشتیوانیکردن لەمافەکانی گەلی کورد، و بە وەفدی میوانی راگەیاند یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی پەیوەندییەکی ھاوسەنگە کە خزمەت بە ھەرێمی کوردستان بگەیەنێت، داوایکرد ھانی سەرمایەداران بدرێت و بەشداری چالاک بن لە بوژاندنەوەی کەرتی ئابووری و وەبەرھێناندا.
ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبەر رۆشنایی دۆخی عێراق دوای ھەڵبژاردنەکان بۆچوونی یەکێتی خستەڕوو، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە یەکێتی دەیەوێت کورد یەک دەنگ و یەک بڕیار بێت لە ناوەند و گووتارێکی سیاسی ھاوبەشمان ھەبێت، تا داکۆکی لە مافە دەستوورییەکان بکەین و لەگەڵ دۆستەکانمان لە بەغدا کاربکەین بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و کاراو چالاک.
بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیشیکردەوە ئەگەر سازش نەکرێت و بەرژەوەندی گشتی زاڵنەکرێت ئەوا ململانێیە سیاسییەکان دۆخی وڵات بەرەو ناسەقامگیری زیاتر دەبات، سازان و لێکتێگەیشتنی نیشتمانی لەنێوان ھەموو لایەنەکان تاکە رێگای رزگارکردنی عێراقە لەو ھەلومەرجەی تێیکەوتووە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بەوردی ھەڵوەستەکرا لەسەر بارودۆخی سووریا و ئەگەرە سیاسییەکان تاوتوێکران، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند دواکارین کێشەی کورد لە سووریا بە دیالۆگ و رێگای ئاشتییانە چارەسەر بکرێت، سووربوونی یەکێتی دەربڕییەوە بۆ پشتیوانیکردن لە کوردانی رۆژئاوا و ھاوکاریکردنی فەرماندە مەزڵوم کۆبانی بۆ بەدیھێنانی مافەکانی کورد و زاڵبوون بەسەر قەیرانەکاندا.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









