کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمەتەکانی پارتی رەتدەکاتەوە

کارمەندی کۆمسیۆن
SNN
دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هۆی گێڕانەوەی دوو کورسی لە هەولێر و نەینەوا بۆ یەکێتی باسی لەوەکردبوو کە سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی دادوەری دەستوەردانیان لە پرۆسەکەدا کردوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو بانگەشانەی پارتی رەتکردەوە و رایگەیاند: “سورین له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆبونمان، هه‌مو بڕیاره‌كانیشمان له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆ و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ده‌بێت له‌نێوان هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی كۆمسیۆن كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق ده‌كه‌ن”.
راشیگه‌یاند، “كۆمسیۆن لایه‌نگری هیچ لایه‌نێك نیه و كاریگه‌ری هیچ كه‌سایه‌تیه‌كیشی له‌سه‌ر نیه، جا له هه‌ر پۆست و پێگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تدا بن، روونیشیده‌كه‌ینه‌وه، هیچ بڕیارێكمان نیه به‌ناونیشانی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تانه‌لێدان، به‌ڵكو ئه‌و ماوه‌یه یاساییه و نه كۆمسیۆن و نه هیچ لایه‌نێكی دیكه، مافی درێژكردنه‌وه‌یان نییه”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان گوێی له‌و لایه‌نانه گرت كه ناڕه‌زایه‌تیان له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌بوو، هه‌روه‌ها گوێبیستی ئه‌و كاندیدانه بو كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ماوه یاساییه‌دا به‌به‌ڵگه‌وه تانه‌یان پێكه‌شكه‌ش كردبوو، ماوه‌كه‌ش سێ رۆژ بو تا تانه‌كانیان بسه‌لمێنن، هه‌ربۆیه ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران، بڕیاریدا به‌كردنه‌وه‌ی بوارێك بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی تانه‌یان هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا، تاوه‌كو به‌ڵگه‌كانی تانه‌لێدانی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی (پاشكۆی تانه‌كانه‌وه) ئه‌م رێكاره‌ش به‌ته‌واوی له‌چوارچێوه‌ی یاسادا بووه، له‌هیچ هه‌لومه‌رجێكدا درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تانه‌لێدان نه‌بووه، ژماره‌ی ئه‌و تانانه‌ی كه له‌و سێ رۆژه یاساییه‌شدا تۆماركراون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌رۆژانی دواتر زیادیان نه‌كردوه كه بریتی بوه له 1436 تانه”.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان جەختیشی کردوەتەوە، “دڵنیایی ده‌ده‌ین، هه‌ریه‌ك له فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانیان له‌كاروباری كۆمسیۆن نه‌كردوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان له‌وانه بون كه پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كۆمسیۆنیان كردوه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كه كاره‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌ببات به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی دور له‌هه‌ر فشار و گوشارێكی لایه‌نه‌كان”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوای تۆماركردنی تانه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و خستنه‌ڕوی ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه له چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌ولێر و نەینەوا، ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاریدا به‌گێڕانه‌وه‌ی دوو كورسی بۆ هاوپه‌یمانی كوردستان، لەبەرامبەردا پارتی باسی لەوەکردبوو “بە دەستوەردانی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی دادوەری ماوەی تانەلێدان بە نایاسایی درێژکراوەتەوە”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









