سەعید كاكەیی: تۆمەتباركردنی سەرۆككۆمار لەلایەن پارتییەوە، بۆ پەردەپۆشکردنی تەزویرەکانیەتی لە هەولێر

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو ڕاگەیاندراوە كە مەكتەبی سیاسی پارتی بڵاویكردووەتەوە و تیایدا سەرۆككۆماری عێراقی تۆمەبار كردووە كە دەستیان هەبووەلە گۆڕینی ئەنجامەكان، ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە كە ئەو بانگەشانەی پارتی بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو تەزویرە زۆرەیە كە لەهەولێر كراوە و پارتی پێشخان و پاشخانێكی زۆری لەساختەكاریدا هەیە.
سەعید كاكەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بەكۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: هەموومان دەزانین كە پارتی دیموكراتی كوردستان پێشخانێك و ژێرخانێكی دوورودرێژی هەیە لە ساختەكاری هەڵبژاردنەكاندا، بەجۆرێك ئەگەر بڕوانینە ئەو دەنگدەرانەی كە پەنجە مۆرەكانیان دووبارە بووەتەوە لەهەموو عێراقدا كۆی گشتیان دەگاتە سێ هەزار و 781 دەنگەدەر، بەڵام لەو ژمارەیە بەتەنها لە پارێزگای هەولێر زیاد لە دوو هەزار و 400 دەنگی دووبارە هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بوونی ئەو ڕێژەزۆرە لە پەنجەمۆری دووبارە لە هەولێر سەلمێنەری ئەوەیە كە پارتی لە ئەنجامدانی ساختەكاری تێوەگلاوە، ئێستاش كە ساختەكارییەكانی ئاشكرا بووە دەستیكردووە بە بیانووگرتن و دەركردنی بەیاننامە و تۆمەتباركردنی سەرۆك كۆمارو دەستەی دادوەری كۆمیسیۆن، بۆیە دەبێت پارتی دان بوەدابنێن كە ساختەكاری كارێكی ئابڕووبەرانەیە.
ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بەكۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستا ئەو ئابڕووچوونەی كە بەسەر پارتیدا هاتووە و دوو كورسییان لێوەرگیراوەتەوە، هەوڵی ئەوەدەدەن كە دەستی چەوری خۆیان بەسەر سەرۆككۆماردا بسڕن، بەڵام بە دڵناییەوە هەوڵەكانی پارتی سەركەوتوو نابێت، چونكە ئەگەر پارتی لە كوردستان لەسەرو یاساوە بێت ئەوا لە عێراق یاسا لەسەروو پارتیەوەیە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









