نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بەدابەشكردنی مووچە، بەڵام تەنها مووچەی چەند وەزارەت و شوێنێك دابەشكراون، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕێكارەكانی ناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا دەستپێدەكات و تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی زۆربەی وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەندە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم پابەند بووە بە دابەشكردنی مووچە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا و هەموو 25ی مانگێك دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچە، بەڵام وەك مانگەكانی پێشووتر نەمانتوانیوە كە لە ماوەیەكی دیاریكراودا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكەین، ئەوەش بەهۆی كەمی سیولە لەبانقەكانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانگانە ئەو داهاتەی كە كۆدەكرێتەوە لە دوو بانقی شاری سلێمانی و هەولێر هەڵدەگیرێن و لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لەو دوو بانقە پارە دابیندەكرێت، بەڵام بەهۆی درەنگ گەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا گرفت لەدابەشكردنی مووچە دروست دەبێت، بۆیە لە سێ مانگی رابردوودا بەغدا درونگ ئەو پارەیەی ناردووە ئێمەش نەمانتوانیوە لە ماوەیەكی كورتدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكەین.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە و ڕەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیاردینارەكە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات و پاشان ڕێكارەكانی ڕەوانەكردنی ئەو 200 ملیار دینارە دەستپێدەكات، بۆیە هەوڵدەدەین تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی زۆرینەی وەزارەت و دەستەكان دابەشبكەین.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









