تاوانی هەندێك لە دەستگیركراوانی بادینان ئەوەیە وێنەیان لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی گرتووە

دەستگیرکراوانی بادییان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە نوێترین پێشهاتی تایبەت بە دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان یەكێك لە دەستگیركاوانی بادینان تۆمەتی ئەوەی بۆ دروستكراوە كە گوایە چەكی جۆری تاپڕ لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزراوەتەوە، بەڵام خۆیی و كەسوكارەكەشی ئەو تۆمەتە ڕەتدەكەنەوە، هاوكات كەسوكاری دەستگیكراوانی بادینانیش ئاماژە بەوەدەكەن تاوانی هەندیك لە دەستگیركراوانی بادینان تەنها ئەوەیە كە وینەیان لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی گرتووە.
بەشدار حەسەن، یەكێك لە تیمی پارێزگارانی دەستگیركراوانی بادینان بەSNNی رایگەیاند: لە پێشهاتێكی نوێدا دوای ئەوەی (گۆهدار زێباری) یەكێك لە دەستگیركاوانی بادینان براوەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵەری ئاسایش تۆمەتێكی نوێی ئاراستە كراوە كە گوایە چەكی تاپڕ لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزراوەتەوە، بەڵام (گۆهدار زێباری) و كەسوكارەكەشی ئەو تۆمەتەیان رەتكردەوەتەوە، بۆیە دروستكردنی ئەو تۆمەتە نوێیە تەنها بۆ ئەوەیە كە فشاری زیاتر لەسەر ئەو دەستگیركراوە و دەستگیركراوەكانی دیكە دروست ببێت بۆ ئەوەی دانبە كۆمەڵێك تاواندا بنێن كە ئەوان ئەنجامیان نەداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا، (گۆهدار زێباری) لە زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر گواستروەتەوە بۆ زیندانی چاكسازی هەولێر، بۆیە كردنەوەی ئەو دۆسیە نوێیە بۆ دەستگیركراوەی بادینان پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە ناوبراو چەند جارێك لەزیندان قسەی كردووە و نامەی گەیاندراوەتە دەرەوە.
بە گوێرەی وتەی بەشیك لە دەستگیركراوانی بادینان كە قسەیان بۆ SNNكردووە و لەترسی ئەوەی ئەوانیش دەستگیرنەكرێن ناویان بهێندرێت ئاماژەیان بەوەكردووە، كە ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی دەستگیكراوان و چالاكوانانی بادینان كردووە هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە و دۆسیەكەیان بە سیاسی كراوە، چونكە دەستگیركراوای وامان هەیە تاوانی تەنها ئەوەیە كە وێنەی لەگەڵ بەرپرسێكی یەكێتی گرتووە، كە ئەمە پێچەوانەی هەموو بەهاكانی مافی مرۆڤە و دەبێت كۆتایی بەم سنوورداركردنەی ئازادییكان بهێندرێت لە سنووری بادینان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









