وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: بەغدا زۆر سەرسامە بە پڕۆژەکانی کارەبای هەرێم

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم
SNN
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان باسی ئەنجامی سەردانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا دەکات و دەڵێت: ”بەغدا زۆر سەرسامە بە پڕۆژەکانی کارەبای ھەرێم و دەیانەوێت سوود لە ئەزموونی ئێمە وەربگرن و پڕۆژەی ھاوشێوە دروست بکەن، ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان بکەن، چونکە ئێمە زۆرمان ھاوکاریی ئەوان کردووە”.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم رايگەياند: ”سەردانی وەزارەتی کارەبا بۆ بەغدا دوای سەردانی وەزیری کارەبای حکومەتی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان ھات لە چوارچێوەی ئەو ھەماھەنگییەی ھەیە لە نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەغدا، بەتایبەت ئەو پلانە ھاوبەشانەی ھەمانە لە ماددەی 140 بۆ ئەوەی ھاوکاریی زیاترمان بکەن، چونکە ئێمە کاری باشمان بۆ ئەوان کردووە لە مەخموور و ئەلقووش و ناوچەکانی دیکە و بەردەوامین لە ھەماھەنگی لەنێوان ھەردوولادا، کاتێک ئێمە، یان ئەوان پێویستمان بە وەزە ھەبێت.”
ئومێد ئەحمەد وتیشی: ”سەردانەکە ئەنجامێکی باشی ھەبوو و ھەندێک داواکاریمان ھەبوو بە نووسراو دامان بە ئەوان و ئەوانیش سوپاسی ئێمەیان کرد و زۆر سەرسام بوون بە ھەرێمی کوردستان، بەتایبەت پێوەری زیرەک و سوودوەرگرتن لە غازی بەفیڕۆچوو، ئەوەی کە بێکەڵکی لە سامان دەڕوات، کە لە گەرمیان ئێستا 160 مێگاوات لەوە کارەبا بەرھەم دێنین و ئەوان ئەوەیان وەکوو نمونە وەرگرتووە بۆ ئەوەی کەڵک لە ھەمان شێوازی ئێمە وەرگرن.”
باسی لەوەش کرد: ”لەو چوارچێوەیەدا ئەو وەزەیەی وەبەرھێنەرەکان داویانە بە دەرەوە لە کاتێکدا ئێمە سووتەمەنیمان نەبوو، وەحدەکان وەستا و ئەو ڕێگەیەمان داوە بە وەبەرھێنەرەکان و ھەرکاتێک وزەی زیادمان ھەبوو، سروشتیە بیدەین بە ئەوان و بیدەین بە شێوینی دیکە و ئەگەر وزەمان پێویست بوو لە شوێنی دیکە ھاوردەی دەکەین، وەکوو ئەوەی لە تورکیا ھێنامان، لە شوێنک وزە پێویست بێت وەریدەگرین و ئەگەر زیاد بوو دەیدەینە دەرەوە.”
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەشڵێت: ”خۆمان بۆ وەرزی زستان ئامادەکردووە، دوو وەحدەمان لە خەبات ھەیە و یەکێک لە ھەولێر و ھەندێک چاکسازی لە وەحدەکان دەکەین و ئەو وێستگانەی لە کۆن تەواو نەبوون بەردەوامین لە تەواوکردنیان، بۆیە ئێستا سێ ھەزار و 500مێگاواتمان ھەیە و بڕیارە بۆ وەرزی زستانیش زیاتری بکەین.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









