كەمی باران بارین و گرانبوونی سەمادی كیمیایی گرفتی بۆ جوتیاران دروستكردووە

فەرەیدون فەتاح، یەكێكه لە جوتیارانی گوندی مەستەكانی له سنووری دەشتی شارەزوور، وێنە: عەلی حەمەسەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەرپرسانی كشتوكاڵ و جوتیارانی سنوری دەشتی شارەزوور، لەمساڵدا بەهۆی كەمی باران بارین و هەوەها گرانبوونی سەماد و پێداویستییە كشتوكاڵییەكان گرفتی بۆ جوتیاران دروستكردووە، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ جەخت لەوەدەكاتەوە كە هەرچیان پێبكرێت بۆ یارمەتیدان جوتیاران ئەنجامی دەدەن.
محەمەد ریاز، یەكێك لە جوتیارانی سنوری دەشتی شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا وەك پێویست باران نەباریوە كە ببێتە هۆی ئەوەی دەستبكەین بە چاندنی گەنم و جۆ یان بەشیوەیەكی تر بڵێین هێشتا پەڵەی نەداوە و زەوی تێرئاو نەبووە كە بتوانین زەوییەكانمان بكێڵین دەست بە چاندنی گەنم و جۆ بكەین، ئەمەش وادەی چاندنی دانەوێڵەی لەمساڵدا دواخستووە چونكە دەبوو مانگێك بەرلە ئێستا دەستمان بە كێڵانی زەوییەكانمان بكردایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ دواكەوتنی باران بارین و هەروەها كەمی ڕێژەی باران بارین، كە ئەمە گرفتێكی سەرەكییە لەهەمان كاتیشدا گران بوونی پەین و پێداویستیەكشتوكاڵییەكان و دەرمانی كشتوكاڵی گرفتێكی دیكەیە كە ڕووبەڕووی جوتیاران بووەتەوە، بۆیە ئەركی حكومەتی هەرێم لەم دۆخەدا بەهانای جوتیارانەوە بێت و كارئاسانی زیاتر بكات بۆ كەرتی كشتوكاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی.
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ SNNی ڕوونكردەوە، ئەوەی لەتوانای وەزارەتی كشتوكاڵ بێت بۆ كارئاسانی جوتیاران و هاندانیان بۆ كاری كشتوكاڵی ئەنجامی داوە و بەردەوامیش دەبین لە پاڵپشتی جوتیاران بۆ زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی، بەڵام كەمی باران و وشكەسالی ئەمە لە توانا و دەستەڵاتی ئێمەدا نییە و گرفتێكە زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە پێوەی دەناڵێنن.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی شارەزوور بە SNNدراون ساڵانە ڕووبەری نزیكەی 60 هەزار دۆنم زەوی لە دەشتی شارەزوور بە گەنم و جۆ دەچێندرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









