مەکتەبی سیاسی یەکێتی: خۆمان بە پارێزەرى بەند و خاڵەکانی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ دەزانین

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە یادی 73 ساڵەی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە سەرەتاى دامەزراندنییەوە و لە سەردەمی خەباتی پێشمەرگایەتییەوە پابەندى بەشێکی زۆری ئەو خاڵانە بووە و لە بەرنامە و پەیڕەویدا ئاماژەی پێکردووە و لە نەبەردی پێشمەرگانەی خەباتی رەوای چەکداریشدا شەڕێکی پاك و بە مۆرالی شۆڕشگێرانەی کردووە و مامەڵەی مرۆڤدۆستی لەگەڵ چەکدارە دیلەکانی رژێم و خەڵکی سیڤیلی بێگانە کردووە.
راشیگەیاندوە: لە پاش راپەڕینی ساڵی 1991 و لە یەکەمین کۆنگرەی گشتیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک یەکەمین رێکخراوی رەوتی چەپ لە پێش مافی چارەى خۆنووسینەوە چەمکی مافەکانی مرۆڤی کردە یەکێک لە دروشمەکانی خۆی و بۆ زیاتر بەهەند وەرگرتنی ئەم چەمکە بڕیاریشدرا کە لە ئۆرگانەکانی حزبدا بەشێکی کارا بۆ مافەکانی مرۆڤ بکرێتەوە و ئیتر لەوە دەرچوو چەمکی مافەکانی مرۆڤ تەنها مۆرکی حزب و رێکخراوە بۆرژەوا و کۆنسێرڤاتیڤەکان بێت.
هەر لەو راگەیەنراوەدا هاتووە: ” گرنگیدان و پەرۆشی سەرۆک مام جەلال بۆ مافەکانی مرۆڤ بایەخێکی تایبەتی هەبوو ئەمەش بووە ناسنامەیەکی ترى ئەم زاتە مەزنە کە لە نێوەندە جیهانییەکاندا زۆر جار بە سەرکردە و شۆڕشگێڕ و خەباتگێڕێکی داکۆکیکەر لە مافەکانی مرۆڤ و یەکسانیخوازی گشت چین و توێژەکان و مرۆڤدۆستی لە نێو گەلاندا بە نموونە دەهێنرایەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستە سەرۆک مام جەلال ساڵی 1995 ی ناو نا ساڵی مافەکانی مرۆڤ و لە بڕیارنامەى پارێزەرانی جیهانیدا ئیمزاى دژ بە سزاى لە سێدارەدانی مرۆڤی کرد لە پاش رووخانی رژێمی بەعس ئەم رۆڵەى سەرۆک مام جەلال لە نێو لایەنە ناکۆکە عیراقییەکاندا بوو بە هەوێنی ئەوەى کە هاوسەنگییەک لە نێوانیاندا بە جۆرێک رابگرێت کە عیراقییەکان نازناوی( صمام الامان ) ی پێ ببەخشن.”
ئاماژەی بەوەشکردوە: ” لەبەر ئەم هۆیانەیە کە جاڕنامەى جیهانیی مافەکانی مرۆڤ لاى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەسپاوە . بۆیە ئێمە لە مەکتەبی سیاسی هەمیشە تەئکید لە پابەندبوون و پارێزگارى و لانەدان لە خاڵ و بڕگەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکەینەوە و وەک ئەمانەتێکی راسپاردەى بەردەوامی سەرۆک مام جەلالیش لەم چەمکە دەڕوانین. شاهیدی ئەوەشمان لەم چەند رۆژەدا بە دەرکەوتووە و کە لەگەڵ بەرزبوونەوەى دەنگی ناڕازیی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکاندا وێڕاى پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و رێگە لێنەگرتنیان، هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دوو جار و بۆ چەندین سەعاتی دور و درێژ لەگەڵ نوێنەرانی خوێندکارە ناڕازییەکان کۆبۆوە و لە نزیکەوە گوێی بۆ داواکانیان گرت و بە چەند قۆناغێک بەشێکی زۆری پێداویستییەکانی نێو بەشە ناوخۆییەکان و ناو بەش و کۆلیژ و کرێی هاتوچۆ یان پاسی بۆ خوێندکاران دابین کرد. کە هەموو ئەوانەش رەنگدانەوەى ئەو سیاسەتەیە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیادەى دەکات کە مافەکانی مرۆڤ تەنها بە نووسین وەرنەگرتوووە و بەڵکو بە کرداریش لەگەڵ چین و توێژەکاندا پیادەى دەکات.”
لە کۆتاییشدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاندوە: ” جارێکی تر لە یادى تێپەڕبوونی 73 ساڵەى جاڕنامەى جیهانی مافەکانی مرۆڤدا بۆ هەموو لایەکی دووپاتدەکەینەوە کە خۆمان بە پارێزەرى بەند و خاڵەکانی ئەو جاڕنامەیە دەزانین کە لە پێناوی مرۆڤایەتیدا نووسراوەتەوە و هیوای ژیانێکی پڕ لە ئۆقرەیی زیاتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەخوازین کە لە گشت مافەکانیان بێبەش نەبن، هەروەها لەم یادەدا تەئکید لەوە دەکەینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێداگیریی لەسەر خەباتی نەپساوە دەکات بۆ پاراستن و پارێزگارى لە مافەکانی مرۆڤ و کە تێیدا ئازادییە سیاسیەکان و ئازادى رادەربڕین و سەربەخۆیی و بێلایەنی دادگەرى فەراهەم کرابێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









