کۆمپانیایەکی گەنێڵ ئەنێرجی تورکی لەڕێگەی دادگاوە داوای قەرەبوو لە هەرێم دەکات

گەنێڵ ئینێرجی
SNN
کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی لە بەرانبەر کۆتایی هێنان بە گرێبەستی هەردوو کێڵگەی بنەباوی و میران کە دوو کێڵگەی گازین دەڵێت، لە رێگەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەنەوە داوای قەرەبوو لە حکومەتی هەرێم دەکات.
پێشتر داوای مۆڵەتی پەرپێدان و رێکەوتنی دەکرد ئێستا دەیەوێت لە رێگەی دادگاوە داوای قەرەبوو بکات.
دەقی راگەیەنراوەکە:
دوای ئەوەی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی لە بەرواری 20ی ئابی 2021دا ڕایگەیاند، لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە ئاگادار کراوەتەوە کە حکومەتی هەرێم دەیەوێ کۆتایی بهێنێت بە گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم لە کێڵگەی بنەباوی و میران ئێستا کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی بەفەرمی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمەوە ئاگادارکراوەتەوە کە حکومەتی هەرێم گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم کۆتایی پێ دێنێت. هەروەها حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە کە پەیوەستە بە چارەسەری ناکۆکییەکان کە ئایا ئەم ئاگادارکرنەوەیە کاریگەرە بۆ کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی بنە باوێ و میران وە ئەم ئاگادارکردنەوەیە بەپێی گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم ئەنجام نادرێت چونکە ئەوکاتە گەنێڵ دەتوانێت پەرەپێدان بکات لە کێڵگەکانی بنە باوی و میراندا.
لە شوباتی 2017دا گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەمدا کراوە، گەنێڵ هەموو هەوڵێکی داوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا بۆ پەرەپێدان لە هەردوو کێڵگەی بنە باوی و میران و چەندین پێشنیاری پەرەپێدانی پێشکەش حکومەتی هەڕیم کردووە تاوەکو ڕەزامەندی لەسەربدات. لەگەڵ ئەوەدا هەڕێم ماوەیەکە مەبەستی خۆی بەرونی دەربڕیوە کە ڕێگەنادات بە پەرەپێدانی کێڵگەکان بەو مەرجانەی لە گرێبەستی هاوبەشیکردنی بەرهەمدا هەیە.
لەم بارودۆخەدا بۆردی بەڕیوەبردن گەشتە ئەو دەرەنجامەی کە هیچ بژاردەیەکی کردەیی لە بەردەم دا نییە جگە لە رازی بوون بە کۆتایی هێنان بە گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەم وە کو دەرەنجامێک بۆ سەرپێچییە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێم وە داوای قەرەبوو لە حکومەتی هەرێم دەکات.
داواکانی گەنێڵ زۆر گرنگن وپێشکەشی دادگای ناوبژیوانی لەندەن دەکرێت بەپێی ئەو پرۆسانەی بۆ چارەسەری کێشەکان لە گرێبەستی هاوبەشی کردن لە بەرهەمدا دیاری کراوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی گەنێڵدا هاتووە: کە گەنێڵ پەیوەندییەکی درێژ و بنیاتنەرانەی لە گەڵ حکومەتی هەرێمدا هەیە وە بەردەوام دەبین لە گەڵ حکومەتی هەرێم بۆ پەرەپێدانی ئەسێتەکانی ترمان، بۆ گەشتن بە ئامانجە هاوبەشەکانمان کە خۆی لە زیادکردنی بەرهەم دەبینێتەوە لەهەرێم لە بەرژەوەندی خاوەن بەرژەوەندییەکان.
کێڵگەی بنەباوێ و میران دوو کێڵگەی گازین و 100%ی پشکەکانی ئەم دوکێڵگەیە هی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجییە ئێمە لە مانگی چواری 2020 لە وتارێکدا باسی ئەوەمان کرد کە گەشەپێدان لە کێڵگەکاندا وەستاوە و ئەو پرسیارەمان وروژاند کە ئایا هەرێم گرێبەستەکە کۆتایی پێ دێنێت یان نا؟ وە دەبێت حکومەت بە ووریاییەوە بڕیار بدات و بەپێی گرێبەستەکان تاوەکو داناگازێکی تر دووبارە نەبێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








