وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: هه‌نگاریا ده‌ست به‌مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه

SNN
وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازی و دیبلۆماسی هه‌نگاریا له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆبوونەوە جەختيانکردەوە له به‌رده‌وامیدان به پشتگیری و پاڵپشتییه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌به‌رامبه‌ر بنبڕكردن و تێكشكانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان.
وەزارەتی پێشمەرگە رايگەياند: “ئه‌مڕۆ شەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، پێشوازیكرد له فه‌ریق رۆمه‌لۆس روسیزن، سوپاسالاری هه‌نگاریا و ئاتێلا تار، باڵیۆزی هه‌نگاریا له‌عێراق و تۆس، كونسوڵی گشتی هه‌نگاریا له‌هه‌رێم و كۆلۆنێل پیته‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌نگاریا له هه‌رێم و كۆلۆنێل هادی، به‌رپرسی تیمی هه‌ماهه‌نگی هه‌نگاریا له كونسڵخانه‌ی گشتی و وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازی و دیبلۆماسی”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و لیوا قاره‌مان ولیوا روكن هۆشمه‌ند حه‌یده‌ر، جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان و لیوا روكن به‌ختیار محمد و عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر، راوێژكارانی وه‌زاره‌ت و عه‌مید روكن محمد سه‌عید، به‌ڕیوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان، عه‌قید لوقمان كه‌ریم، راوێژکاری وەزارەت ئاماده‌یبوون، به‌وردی تاوتوێی مه‌ترسی و جموجۆڵه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا كرا”.
جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و ئه‌ركی هاوبه‌ش له روبه‌ڕوبونه‌وه‌و تێكشكاندنی تیرۆریستان، هاوكات هه‌ردوولا به گرنگیه‌وه تاوتوێی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی و هاوپه‌یمانانیان كرده‌وه.
وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت “وه‌زیری پێشمه‌رگه، رۆڵی هه‌نگاریا و هێزه‌كانیانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رز نرخاند، كه له ماوه‌ی جه‌نگی داعش هاوكار و یامه‌تیده‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوون، دووپاتیشیكرده‌وه له‌و ئالنگارییه‌ی، كه ئێستا هاتۆته پێشه‌وه بۆ را‌گرتن و له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر، پێویستیمان به‌هاوكاری و یارمه‌تی هه‌مووان هه‌یه”.
سوپاسالاری هه‌نگاریا و وه‌فدی سه‌ربازی و دیبلۆماسی هه‌نگاریا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ستافی باڵای وه‌زاره‌تیان دڵنیاكرده‌وه له هاوكاری و پشتگیری پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن و بڕیاریشدرا له‌رێگه‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان ده‌ست به‌مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه بكرێته‌وه.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









