پۆل بریمەر چەند نهێنییەک لە بارەی دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی سەدام حسێنەوە ئاشکرا دەکات

SNN
پۆل برێمەر، حاکمی مەدەنی عێراق لە دوای روخاندنی رژێمی بەعش، لە چاوپێکەوتنێکدا چۆنیەتی دەستگیرکردن و یەکەم دیداری لەگەڵ سەدام حسێن و چۆنێتی لەسێدارەدانی ناوبراو ئاشکرا دەکات.
برێمەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێم بی سی باسی لەوەکردوە: ئەو شەوەی سەدام حسێن دەستگیرکرا، من لە ژورى نوستنەکەم بووم لە کۆمەڵگەیەکى نیشتەجێبوون لە بەغدا کاتێک پەیوەندییەکى تەلەفۆنیم لە جێگرەکەمە پێگەیشت، داواى لێکردم بەپەلە بچم بۆ نوسینگەکەم، دەستبەجێ گەڕامەوە و ژەنەرال جۆن ئەبى زەید فەرماندەى فەرماندەیى ناوەندى ئەمەریکا لەسەر هێڵى تەلەفۆن بوو پێى راگەیاندم کەسێکیان دەستگیرکردوە، پێدەچێت سەدام حسێن بێت کە لەناو چاڵێکدابووە لەناو کێڵگەیەکدا لە نزیک شارى تکریت.
باسی لەوەشکرد، دوای گواستنەوەی دەستگیرکراوەکە بۆ بەغدا و ئەنجامدانی ترشی ناوەکی دەرکەوت کە سەدام حسێنە، ئاشکراشی کرد، سەرەتا فەرماندە سەربازییەکانى ئەمەریکا پلانیان دانابوو بۆ ئەوەى سەدام حسێن لەناو کەشتییەیەکى جەنگى ئەمەریکا کە لە ئاوەکانى کەنداو لەنگەرى گرتبوو دابنرێت، جۆن ئەبو زەید ئاگادارى کردمەوە کە ئەوە کارێکى مەحاڵە چونکە سەدام بەندکراوێکى عێراقییە و ناتوانین بیگوێزینەوە بۆ دەرەوەى عێراق، ئەگەر ئەوکارە بکەین کەس باوەڕمان پێناکات کە سەدام مان دەستگیرکردوە، پێویستە پیشانى جیهان بدرێت.
سەبارەت بەوەی بۆچی بە پێچەوانەی پەیماننامەی جنێڤ تایبەت بە مامەڵە لەگەڵ دیلی جەنگ، سەدام حسێنیان لە میدیاکانەوە پیشانداوە، بریمەر رایگەیاند: تاکە رێگەبووە کە گەلی عێراق دڵنیا بکەنەوە لەوەی ئەو کەسەی دەستگیرکراوە سەدام حسێنە.
سەبارەت بە یەکەم دیداریشی لەگەڵ سەدام رایگەیاندوە: لەگەڵ عەدنان پاچەچی کە ئەو کات سەرۆکی ئەنجومەنی حکوم بووە و هەروەها چوار ئەندامی تری ئەنجومەنەکە، لە فڕۆکەخانە بەغدا چوون بۆ بینینی سەدام، لە ژوورەکەدا تەختێکى نوستنى بچوک دانرابوو سەدام حسێن لەسەرى دانیشتبوو، قژێکى درێژ و ریشێکى زۆرى هەبوو، دیاربوو کە چەند مانگێک بوو نەتاشیبوو، هێلەکێکى ئەمەریکى لەبەردابوو.
روونیشیکردوەتەوە، کە سەدام و ئەو پێنج بەرپرسە عێراقییە بە توڕەییەوە لەگەڵ یەکتر قسەیان دەکرد،سەدام بەهیچ شێوەیکى تەماشاى نەکردم، لە تەنیشت دەرگاى ژوەرکەوە راەستابووم کەشوێنێکى بەرزبوو، لە تەنیشتم ژەنەراڵ سانشێز راوەستابوو، وەرگێڕەکە لە دەمەقاڵێى نێوان سەدام و ئەندامەکانى ئەنجومەنى حوکم ئاگادارى دەکردمەوە.
پۆل بریمەر بەمشێوە یەکۆتایى بە چیرۆکى دەستگیرکردنى سەدام حسێن هێناوە، دیمەنەکە پڕبوو لە دەنگەدەنگ، ئەندامەکانى ئەنجومەنى حوکم لە سەدام توڕە دەبون ئەویش بەهەمان شێوەى ئەوان توڕەدەبوو، وەک کەسێکى تێکشکاو دەرنەدەکەوت، بەپێچەوانەوە وەک کەسێکى شەرانگێز و دڕەندە دەردەکەوت کاتێک لەلایەن ئەندامەکانى ئەنجومەنى حوکمەوە هێرشى دەکرایە سەر، بە وردى وەڵامى دەدانەوە، ئەوانى بە ناپاک لەقەڵەم دەدا، ئەو هێشتا وەک سەرۆککۆمار مامەڵە لەگەڵ هەموان دەکات”.
پۆل بریمەر لەبارەی رادەستکردنی سەدام بە هێزە عێراقیەکان و دواتر دادگاییکردن و لەسێدارەدانەکەشی رایگەیاند: “کارێکى قورس بوو لەو کاتەدا هاوپەیمانێک بدۆزینەوە بۆئەوەى سەرپەرشتى دەستبەسەرکردنى سەدام حسێن بکات، لەبەرئەوە رادەستى حکومەتى عێراقمان کرد کە سەربەخۆ و خاوەن سەروەرى بوو، بە بڕواى من حکومەتى عێراق دادگاییەکى دادپەروەرانەى کرد، بەڵام بەشێوەیەکى ترسناک لەسێدارەدرا، لە پرۆسەى لە سێدارەدانیدا رێگەدرا مۆبایل و کامێرا بۆ وێنەگرتنى لەسێدارەدانەکەى بەکاربهێنرێت، ئەوەش پێشێل کردنى بنەماکانى مافى مرۆڤ بوو”.
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
24كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: پێموایە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران دەگەینە رێککەوتن
حوزهیران 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









