نوێترین زانیاری لە بارەی بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات حكومەتی هەرێم مەبەستی نییە فەرمانبەرانی گرێبەست بکاتە هەمیشەیی بەڵكو هێنانەكایەی ئەو بابەتە تەنها بۆ بێدەنگكردنی ئەو فەرمانبەرانە بوو تا كۆتایی بە خۆپیشاندان بهێنن، دەشڵێت: تیمی پارتی لە حكومەت لەگەڵ بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەراندا نین.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئاماژە بەوەكراوە، لەگەڵ ئەوەی ماوەیە پێش ئێستا كاتێك فەرمانبەرانی گرێبەست لە شاروشارۆچكەكان دەستیان بە خۆپیشاندانكرد و داوایان دەكرد بكرێنە بەهەمیشەیی، دواتر وەزارەتی دارایی بە نوسراوێك داوای ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەستی لە وەزارەتەكان كرد گوایە دەیانكاتە هەمیشەیی بەڵام لە ئێستادا ئەو بابەتە كاری لەسەر ناكرێت ئەوە تەنها بۆ كۆتایی هێنان بوو بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە وەزارەتی دارایی لیژنەیەكمان پێكهێنا بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكەین بۆ كۆكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست، بەڵام لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاستی باڵا ئەو وەزارەتانەیان بۆ دیاریكردین كە سەردانیان بكەین لەلایەن وەزیرە پارتییەكانەوە بەڕێوەدەبرێن، دواجار سەردانی ئەو وەزیرانەمان كرد و پاش گفتوگۆ بۆمان دەركەوت كە ئەوان لەگەڵ ئەوەدانین فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن سەرۆكی حكومەت و تیمی پارتی لە حكومەت ئەم بابەتەش بە سیاسی كراوە، چونكە ئەم بابەتە لە پەرلەمانی كوردستان لە لایەن فراكسیۆنی یەكێتییەوە پێشنیاركراوە و ئامادەكراوە، بە بیانووی ئەوەی بارگرانی بۆ حكومەت دروست دەبێت و ئەگەر ئەو فەرمانبەرانە بكرێنە هەمیشەیی ناتوانن وەك پێویست لە شوێنە بەتاڵەكان دەوامیان پێبكەین و ناتوانن بەئارەزووی خۆیان گواستنەوە و لەجێگەدانیان پێبكەن، بۆیە ئەو بابەتە بەهەموو شێوەیەك كۆتایی هاتووە و فەرمانبەری گرێبەست ناكرێنە هەمیشەیی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









