
مووچە و وەزارەتی دارایی و ئابووری
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دارایی عێراق ڕێكارەكانی تایبەت بە گواستنەوەی 200 ملیار دینار بۆسەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم تەواو بكات و بە فەرمی پارەكە بگاتە هەرێم، بەر پرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات سبەی دوو شەممە مووچەی چوار وەزارەتی دیكە دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكارەكانی تایبەت بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە لە بەغداوە و خستنەسەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم تەواو دەبێت و وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ئەو پارەیە دەخاتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم بەوەش وەزارەتی دارایی دەتوانێت مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانە دابەشبكات كە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی دووشەممە 13/12/2021 دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی ( سامانەسروشتییەكان، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوە و گەیاندن) دابەشدەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە، هەتاكۆتایی ئەم هەفتەیە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانە دێت كە مووچەیان وەرنەگرتووە بە خانەنشی سەربازی و شارستانیشەوە.
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشنرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
12كاتژمێر لهمهوپێشبەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









