لەمەودوا وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی هەرێم بەنزینی 690 دیناری دابیندەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی هەفتەیەكە حكومەتی عێراقی ناردنی بەنزینی بۆ پارێزگاكانی هەرێم ڕاگرتووە وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەلایەن وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێمەوە بەڵێنی ئەوەمان پێدراوە كە لە بری حكومەتی عێراق ئەوان بەنزینی 690 دیناری دابیندەكەن، بۆ ئەومەبەستەش سەرجەم ئامادەكارییەكمان كردووە و ناوی بەنزینخانەكانیشمان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداركردووە.
بەهمەن عەبدولقادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە بەردەوامی بەدواداچوونمان بۆ دەستپێكردنەوەی هێنانی بەنزین لە عێراقەوە ئەوەمان پێوتراوە كە تا ئێستا دیار نییە كە عێراق دەستدەكاتەوە بە ناردنی ئەو بەنزینە بۆ پارێزگاكانی هەرێم كە بە بەنزینی 690 دیناری ناسراوە، تا ئێستاش نازانین بۆچی حكومەتی عێراق ناردنی ئەو بەنزینەی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە ئێمە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بەردەوام لەسەر هێڵ بووین، بۆیە لە نوێترین هەوڵدا بۆ دووبارە دەستكردنەوە بە دابەشكردنی ئەو بەنزینە 690 دینارییە، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەڵێنمان پێدراوە كە ئەوان لە بری حكومەتی عێراق ئەو بەنزینە بۆ بەنزینخانەكانی هەرێم دابین بكەن كە پێشتر حكومەتی عێراق دەینارد بۆمان.
وتەبێژەكەی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئەوەشی ڕوونكردەوە، وابڕیارە بەهەمان بڕو بە هەمان نرخ لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە بەنزین دابینبكرێت بۆ بەنزینخانەكان، بۆ ئەومەبەستەش ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، ژمارەیەك بەنزینخانەمیان دیاریكردوە و لەچاوەڕوانی جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنەی وەزارەتی سامانەسروشتییەكانداین.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









