سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ڕەخنە لە وەزارەتی تەندروستی دەگرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای چاوەڕوانییەكی زۆر و پاش دووساڵ لە ڕاگرتنی ناردنە دەرەوەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بەمەبەستی وەرگرتنی چارسەرو بینینەوەی پزیشكەكانیان، 53 بەركەوتووی چەكی كیمیایی هەڵەبجە ڕەوانەی ئێران دەكرێن، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانیش ڕەخنە لەوەزارەتی تەندروستی دەگرێت كە نەیتوانیوە بودجەیەكی كراوە بۆ چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی تەرخان بكات و لەناردنیشیان بۆ دەرەوە گرفت دروست دەكات.
عیماد فەیروز، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە بە SNNی رایگەیاند: ماوەی دوو ساڵە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چەند گرفتێكی دیكەوە ناردنی بەركەوتووانی چەكیی كیمیایی بۆ دەرەوە بە تایبەت بۆ نەخۆشخانەكانی ئیران ڕاگیرابوو، بۆ ئەومەبەستەش لیژنەیەك بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ بەركەوتووانی چەكی كیمیمایی پێكهێنراوە، لە ماوەی رابردووشدا توانیویەتی 300 كەس ببینێت كە پێویستیان بە وەرگرتنی چارەسەر هەبووە، بڕیارە لەو ژمارەیەش 53 كەسیان رەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆی ئەو 53 بەركەوتووەی چەكی كیمیایی كە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە دەستنیشانكراون بۆ ناردنەدەرەوەیان، لەئێستادا 18 كەسمان لەو بەركەوتووانە ڕەوانەی ئێرانكردووە، ئەوەش دوای ئەوەی كارتی وەرگرتنی ڤاكسینیان هەیە و پشكنینی كۆرۆنایان كردووە و كاروبارەكانی دیكەیان بە رێكوپێكی بۆ ئەنجامدراوە، لەدوای تەواوبوونی ڕێكارەكانی دیكەش ئەوانەی كە ماوەن لەو 53 بەركەوتووە ئەوانیش ڕەوانە دەكرێن.
لوقمان عەبدولقادر سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە كە لەئێستادا ژمارەیەكی زۆر لەبەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە باری تەندروستیان ناجێگیرە و پێویستیان بەوەهەیە ڕەوانەی دەرەوە بكرێن، بەڵام لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە گرفت دروستدەكرێت بەوەی كە دەبێت دەرخستە بۆ ناردنی ئەو بەركەوتووانەی چەكی كیمیایی بكات، لەكاتێدا دەبوو وەزارەتی تەندروستی بودجەیەكی لەبەردەستدابێت بۆ چارەسەركردنی بریندارەكان و نەگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆچارەسەركردنیان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









