كۆبوونەوەی مەكگۆرك و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەلماندنی گرنگی پێگەی یەكێتییە لە عێراق و هەرێمی كوردستان

رێزان شێخ دلێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات كۆبوونەوەی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) وەك كەسی یەكەمی ناو یەكێتی و هەروەها رێكخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵات، دەخەری ئەوەیە كە یەكێتیی نشتیمانی كوردستان لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و تەنانەت ناوچەكەش ڕۆڵ و پێگەیەكی كاریگەری هەیە و ئەمەركییەكان لەوەتێگەیشتوون دەبێت پێگەی یەكێتی لەبەرچاو بگیرێت.
ڕێزان شێخ دلێر، ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا كە هەڵبژاردنەكان كۆتایی هاتووە و هەمووان لەچاوەڕوانی ئەوەدان دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەندبكات، ئەمەریكا بە گرنگییەوە كار لەسەر ئاسندەی عێراق و ناوچەكە دەكات بەتایبەت لەرووی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، بۆ ئەومەبەستەش دەیەوێت لە نزیكەوە لەگەڵ ئەو كەس و هێزە سیاسیانە كۆببێتەوە كە خاوەن پێگەو قورسایی خۆیانن لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەی (برێت مەكگۆرك) و هەروەها (بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەلمێنەری ئەوەیە كە خودی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوەن ئەو پێگەیەن كە ناكرێت فەرامۆش بكرێن، چونكە یەكێكە لە پۆستە هەرە گرنگ و سیادییەكان كە پۆستی سەرۆككۆمارە لای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت لەوچوارچێوەیەشدا یەكێتی خاوەن بڕیاردەبێت لە دەستنیشانكردنی داهاتووی عێراق.
ئەو ڕاوێژكارەی مەكتەبی سیاسی ئەكێتیی جەخنی لەوەشكردەوە، ئەمەریكییەكان ئەوەیان بەلاوە گرنگە كە عێراق ببێتە خاوەن داهاتوویەكی باشتر و خێرا كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی پێكبهێندرێت، بۆیە لەوە تێگەیشتوون كە لەو بابەتەدا دەبێت ڕۆڵ و پێگەی یەكێتی و خودی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) وەك كەسی یەكەمی ناو یەكێتی نابێت فەرامۆش بكرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









