“دوای کشانەوەی ئەمەریکا ده‌بێت خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ هه‌موو شتێك”

مستەفا چاورەش
SNN
مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە باس لە پێشهاتەکان لە حاڵەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکات، هاوکات باسیش لە دۆخی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت: هاتنه‌كه‌ی مه‌كگۆرك بێگومان په‌یامی تێدایه، ده‌بێت كورد خۆی ئاماده بكات بۆ هه‌موو ئاڵوگۆڕێك.
مستەفا چاورەش سەبارەت بە هاتنی مەکگۆڕک رایگەیاند: من زۆر مه‌علوماتی هاتنی (برێت مه‌كگۆرك) م نییه به‌ڵام هه‌موو هاتنێك په‌یامێكی له‌گه‌ڵدایه دیاره كه هاتووه عێراقییه‌كانی بینیووه، سه‌رۆكی هه‌رێمی بینیووه، كاك (بافڵ) ی بینیووه واته لایه‌نه سیاسیه‌كانی بینیووه له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و بێت‌و نه‌یه‌ت ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌خشه‌ی خۆی هه‌بێت و به‌رنامه‌ی هه‌بێت چونكه ئه‌وه ده‌مێكه شیعه‌كان هه‌ندێكیان هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێنله 31ی کانوونی یەکەم، ئه‌گه‌ر نه‌كشێته‌وه واده‌كه‌ین و واده‌كه‌ین ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وه چاره‌نوس و بارودۆخی خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ی من گوێم لێ‌بوو له سه‌كرده‌ی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ته‌له‌فزیۆنیش بینیم ده‌ڵێت ئێمه 2500 ئه‌هێڵینه‌وه و ناكشێینه‌وه به‌هه‌رحاڵ سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كمان نه‌بێت چونكه بارودۆخی عێراق ناسه‌قامگیره هه‌ڵبژاردن كراوه و حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه له‌به‌رئه‌وه هاتنه‌كه‌ی برێت مه‌كگۆرك بێگومان په‌یامی تێدایه ئه‌گه‌ر شتێكی نهێنی بێت من تائێستا نه‌مزانیووه چونكه كۆبوونه‌وه نه‌كراوه هه‌تا پێمان بڵێن هاتنه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌چی بووه، من پێموایه ده‌بێت كورد خۆی ئاماده بكات بۆ هه‌موو ئاڵوگۆڕێك.
مستەفا چاوڕەش بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: یه‌كه‌م پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت كورد یه‌كڕیزبێت، ورته ورت و ناكۆكی و ملمانێی كه هه‌یه وه‌لا بنێت، پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت كورد یه‌كگرتوو بێت، ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی كه هه‌ڵبژێراوه شه‌ڕه قسه و قسه‌ی نابه‌جێ نه‌كه‌ن، به به‌رنامه‌وه بچن به یه‌كگرتوویی ناكرێت یه‌كێتی له ئاوازێك و پارتی له ئاوازێك بێت، چونكه له‌وێ ده‌بینه سینه‌مای شیعه و عه‌ره‌به‌كان و ئه‌وانه‌ی كه له‌وێن چونكه كه‌سیان چاویان به ئازادی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت ئه‌و تۆزه ئازادییه‌ی كه هه‌مانه ئه‌وه‌ش ناهێڵن ناو به‌ناو ساروخ ده‌نێن به فڕۆكه‌خانه‌وه، ساروخیان نا به پردێوه ئینجا ناوی حه‌شدی شه‌عبیه یان ناوی هه‌رچیه‌كه له‌به‌رئه‌وه ئێمه پێمانوایه ده‌بێت یه‌كگرتوو بین پارتی و یه‌كێتی یه‌كڕیزبن و هه‌ردوولا دابنیشن پێكه‌وه به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی چاكیان هه‌بێت و دابنیشن و نه‌خشیه‌كی جوان دابنێن و به یه‌كگرتووی بچنه به‌غداد، وه له گەڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ش هاوكاربن و ڕێككه‌وتن بكه‌ن.
بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە دەربارەی دۆخی عێراق و هەرێم لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، دەڵێت: ئێمه ده‌بێت خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ هه‌موو شتێك، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكاش بكشێته‌وه یا نا ئێمه بۆخۆمان یه‌كگرتوو بین، ئه‌گه‌ر ئێمه به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی باشمان هه‌بێت، دنیاش هه‌مووی ئاگای لێیه وڵاتانی ئه‌وروپاش ناكرێت ئه‌گه‌ر كشانه‌وه ده‌ستبه‌رداری هه‌موو شتێك ببن، خۆشمان ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی باشمان هه‌بێت و خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ هه‌موو ئاڵوگۆڕێك و بۆ هه‌موو قوربانیه‌ك بۆ هه‌موو په‌لاماردانێك، هێزی پێشمه‌رگه له ڕابردوودا شه‌ڕی هه‌موو ڕژێمه دیكتاتۆره‌كانمان كردووه له 1963 و له دوای ئه‌وه له شۆڕشی ئه‌یلول له‌مانه (سه‌دام) مان ڕووخاند، كۆڵه‌كه‌ی ڕوخانی سه‌دام حسێن هێزی پێشمه‌رگه بوو، ئه‌وانه‌ی كه ئێستا له سەر حوكمن هه‌موویان له ئێران و له توران و له شوێنه‌كانی تر بوون، من ئه‌وكاته لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان بووم بێجگه له به‌شی پێشمه‌رگه هه‌رچی حیزب هه‌یه له سلێمانی بوون به توركمان و به عه‌ره‌بەوە، كاغه‌زم لایه له یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆمان هی جێگری مالیكی یه له 2002 هاتووه پێش ڕووخانی سه‌دام بردووه بۆ لای مام جه‌لال و خزمه‌تمان كردوون و باره‌گامان بۆ كردونه‌ته‌وه و مانگانه‌مان پێدان و سه‌یاره‌مان بۆ كڕیون، مه‌جلیسی باڵای توركمان و حیزبی ده‌عوه ، ئێستا ئه‌وان ده‌وڵتدارن ئێستا شتێكی تره ئه‌گه‌ر ئێستا خۆمان به‌ته‌نیا بچن كورد زیان ده‌كات”
بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگەش (مستەفا چاورەش) هەمان بۆچونی هەیە و ڕەخنە لە پەرلەمانتاران دەگرێت و دەڵێت: من ده‌ڵێم یه‌كڕیز نیین و ته‌با نیین، ده‌بێت په‌رله‌مان هی خه‌ڵك بێت، په‌رله‌مان پێش ئه‌وه‌ی دابنیشێت بزانێت ئه‌گه‌ر پارتیه‌كه قسه‌ی كرد و یه‌كتیه‌كه بچێت به‌گژیا، ئه‌گه‌ر یه‌كتیه‌كه قسه‌ی كرد پارتیه‌كه بچێت به گژیا ئه‌مه عه‌یبه، من پێموایه دابنبشن به‌رنامه‌ی باش دابنێن بۆئه‌وه‌ی چی خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات له خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران، خوێندكار دێته سه‌ر شه‌قام، مامۆستا دێته سه‌ر شه‌قام، دابنیشن به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دابنێن ئه‌م شیر و تیر له‌یەكدانه جوان نییه، ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی لای خۆمان ده‌یبینم به‌زه‌یم پێیاندا دێته‌وه له‌و قسانه‌ی كه به‌رامبه‌ر یه‌كتری ده‌یكه‌ن، دانیشتوون ئه‌و ده‌ڵێت واو ئه‌و ده‌ڵێت وا، ئازاره‌كه‌ی لای ئێمه‌یه لای گه‌نجێك نییه كه ئێستا بۆته ئه‌ندامی په‌رله‌مان یاخود له شوێنێك قسه ده‌كات، نابێت دوای ئه‌و قسانه بكه‌وین ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد دابنیشن بۆ ئه‌م بارودۆخه به‌رنامه‌یه‌كی چاك و یه‌كگرتوویان هه‌بێت ئه‌وا ده‌توانێت په‌رله‌مانه‌كه‌ش یه‌كبخاته‌وه هه‌م پێشمه‌رگه‌ش یه‌كبخاته‌وه كه زیاتر ئه‌وه هه‌نگاوی باشه.
مستەفا چاوڕەش لە وتووێژەکەدا وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا کورد دەتوانێت چی بکات، لە کاتێکدا هێزەکانی پێشمەرگە یەکیان نەگرتۆتەوە، ئایا دەتوانن لەو ماوە کەمەی کە دوو هەفتەیە هەیە هێزەکانی پێشمەرگە یەک بگرنەوە؟ لە وەڵامدا مستەفا چاوڕەش وتی ” نه‌خێر ئه‌وه ئیشە ماوه‌ی زۆری ده‌وێت، یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه هه‌روا ئاسان نییه، ئێمه ئێستا هێزی پشتیوانیمان 5500 خستومانه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌ت بۆ یه‌كگرتوویی، لیوای 17 مان دوێنێ له كێوماڵبووه دژی داعش سه‌ر به وه‌زاره‌ته لیوای 16 مان خستۆته سه‌ر وه‌زاره‌ت و لیواكانی ترمان ئاماده كردووه كه هه‌موومان بتوانین به‌یه‌كه‌وه هێزی پێشمه‌رگه یه‌كگرتوو بكه‌ین ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕۆیشتنی ئه‌مه‌ریكاوه نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌خۆمانه‌وه هه‌یه ده‌بێت به‌رنامه‌مان هه‌بێت په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه كه ئه‌وان دوو هه‌فته‌ی تر بكشێنه‌وه، هه‌تا لێره بن ئه‌وان هاوكارمان ده‌بن، به‌ڵام ده‌بێت خۆمان پشتی خۆمان بخورێنین له‌به‌رئه‌وه ئومێد ده‌كه‌م هه‌موومان بتوانیین له‌ماوه‌یه‌كدا ئه‌وه بكه‌ین، له‌دوای ڕووخانی سه‌دام له ساڵانی 2006 و 2007 و 2008 ئێمه‌و پارتی كه دائه‌نیشتین وه‌كو یه‌ك قسه‌مان ده‌كرد ، ئه‌وه‌ی ماویشمانە ئێمه و برایانی پارتی ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین هێزی پێشمه‌رگه یه‌ك بخه‌ین و سه‌ر به وه‌زاره‌ت بێت ئینشائه‌ڵا ئێمه درێغی ناكه‌ین و هه‌نگاوی بشمان ناوه كه هێزی پێشمه‌رگه هه‌نگاو به هه‌نگاو ڕێك بخه‌ینه‌وه. ”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









