بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە بۆ SNN زیانە گیانی و ماددییەکانی لافاو دەخاتەڕوو

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ناحییەی قوشتەپەی سەر بەپارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا بەهۆی لافاوەكەی بەرەبەیانی ئەڕۆوە چوار هاووڵاتی سنوری ناحیەكەمان گیانیان لەدەستداوە و زیاد لە 50 سەرئاژەڵی گوندنشیان لەناوچوون و نزیكەی 200 ماڵ و 50 دوكان ژێر ئاو كەوتوون و سەدان ئۆتۆمبێلیش لافاو بردوونی.
عەبدولستار ئاغا، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپەی سەر بەپارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئەنجامی دروستبوونی ئەو لافاوەی كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سنوری ناحیەكەمان گرتەوە زەرەروزیانێكی زۆری گیانی و مادی بەدوای خۆیدا هێناوە، هەرچەندە هێشتا ئامارێكی وردمان لەسەر زیانەكان كۆنەكردووەتەوە بەڵام ئەوەی تائێستا بۆمان ڕوون بووەتەوە تەنها لە سنوری ناحیەكەمان چوار كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەهۆی ئەو لافاوەوە لە گەڕەكی شارەوانیی كە فەرمانگەی كارەبای تێدایە زیانێكی زۆر گەورەی بەركەوتووە و دوو پێشانگەی ئۆتۆمبێل زیانی زۆریان بەركەوتووە و بە سەدان ئۆتۆمبێل ژێرئاو كەوتوون، زیاد لە 200 مالیش لافاەكە زیانی پیگەیاندوون و 50 سەر ئاژەڵَی هاووڵاتیانیش بەهۆی لافاوەكەوە مرداربوونەتەوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە گەڕەكی ژین چەندین كۆڵان ژێر ئاوكەوتوون بۆیە بەگشتی زیانێكی زۆر بەرهاووڵاتیان كەوتووە.
لەبارەی هۆكاری ڕوودانی ئەو لافاوەوە بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە ئەوەی خستەڕوو، لە سنوری ناحیەكەماندا چەند رێڕەوێكی سروشتی بۆ تێپەڕبوونی ئاو هەیە بەڵام بەهۆی زۆری ئەو بارانبارینەوە ئەو ڕێڕەوانە توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو ئاوەیان نەبووە و دواجار ئەو كارەساتەی بەدوای خۆیدا هێناوە، بۆیە لە ئێستادا بەشێك لەتیمەكانمانمان سەرقاڵی بەدەمەوەچوونی هاووڵاتیانن و بەشێكیشیان سەرقاڵی تۆماركردنی زەرەروزیانی هاووڵاتیانن دواتر لەڕێگەی لیژنەی قەیرانەكانی پارێزگای هەولێر بڕیار لە چۆنێتی قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان دەدرێت.
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









