لە قوشتەپە تەرمی هاووڵاتییەكی نیپاڵی دۆزرایەوە و هێشتا تەرمی منداڵە 10 مانگەكە نادیارە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای تیپەڕبوونی 24 كاتژمێر بەسەر ڕوودانی لافاوەكەی بەرەبەیانی دوێنێی شاری هەولێر و دەوروبەری هێشتا دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی لافاوەكە بەكۆتا نەگەیشتووە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەرمێكی دیكە دۆزراوەیە كە هاووڵاتییەكی نیپاڵییەوە و بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت هێشتا تەرمی منداڵە 10 مانگە بەنادیاری ماوەتەوە.
عەبدولستار ئاغا، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای تێپەڕبوونی 24 كاتژمێر بەسەر ڕوودانی لافاوەكەی دوینێ تیمەكانمان لە گەڕان بەدوای قوربانیانی لافاوەكە بەردەوامییان هەیە و ئەمڕۆش تەرمی هاووڵاتیەكی دیكەمان دۆزییەوە كە لە نزیك گوندی ( پاش تەپە) ئۆتۆمبێلەكەیان ئاوبردوویەتی و دواتر خنكاوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو تەرمەی ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە تەرمی هاووڵاتیەكی بەڕەگەز نیپاڵییە و پاش دۆزینەوەی تەرمەكەی ڕادەستی پۆلیس كراوە، هاوكات ئەوە چوارم تەرمە كە لە سنوری ناحیەی قوشتەپە دەدۆزرێتەوە، بەڵام هێشتا نەتواندراوە تەرمی ( دانەر نەبەز)ی 10 مانگ بدۆزرێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ دۆزینەوەی ئەو تەرمەو رادەستكردنەوەی بە خیزانەكەی.
بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی ئامارەسەرەتاییەكان زیانەكانی لافاوەكە تەنها لە سنوری ناحیەكەمان زیاد لە 200 ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان تێكشكاون و زیاد لە 100 ماڵیش ئاویان تێچووە و بەتەواوی زیانیان پێگەیشتووە لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە 60 دوكانیش زیانیان بەركەوتووە لیژنەیەكیش بۆ تۆماركردنی زیانلێكەوتووانی لافاوەكە دەستبەكار بوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









