
SNN
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رايگەياند: سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسیی کورد بە نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرڤی هەنگاو، کاتژمێر 4ی بەيانی سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامێران بە نهێنی و بە بێ ئەوەی مافی دواهەمین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبێت، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
پەیوەندییە گشتییەکانی دەزگای دادی پارێزگای سنە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەیندراوێک هەواڵی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی بە فەرمی پشتڕاستکردووەتەوە.
هەنگاو راشيگەياندووە: بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەسەن قوربانی برای حەیدەر قوربانی دوای ئەوەی بە نیسبەت جێبەجێکرانی سزای حەیدەر ناڕەزایەتی دەربڕیوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
حەسەن قوربانی برای حەیدەر قوربانی پێشتر لەمبارەوە بە هەنگاوی وتبوو: “ئێمە بە پێی ماددەی 477داوامان لە دیوانی بەرز کردبوو کە سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر حەیدەر قوربانی پێچەوانەی شەرع و پێجەوانەی یاسا بووە و ئەوانیش دۆسیەکەیان بە مەبەستی پێداچوونەوە گەڕاندبوویەوە بۆ دادگوستەری شاری سنە. من ڕۆژی دووشەممە چوومەتە دادگوستەری سنە و ئەوانیش وتوویانە ئێمە داواکاری ئێوەمان ڕەد کردووەتەوە و سزای لەسێدارە دانی حەیدەر قوربانی بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی سزاکان لەکامێران بەڕێ کراوە.
حەیدەر قوربانی کە رۆژی 16ی ئوکتوبری 2016لە گەڵ برایەکی خێزانیدا بە ناوی “مەحموود سادقی” لە ماڵەکەیدا بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەستبەسەر کران،مانگی يەکی ئەمساڵ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









