
فازڵ نەبی
SNN
بريکاری پێشوی وەزارەتی دارايی عێراق رايگەياند: ئەمە کۆتا مانگی ناردنی 200 ملیارەکە بوو به‌داخه‌وه ڕاوه‌ستاوه، پێویستە وەفدێکی نوێ بچێتەوە بەغدا و فريا بکەون پێشئەوەی بەغدا لە 25 مانگ حساباتی خۆی دابخات.
فازڵ نەبی بريکاری پێشوی وەزارەتی دارايی عێراق بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: 200 ملیاره‌كه واقیعێك بوو پێشینه‌یه‌ك بوو ده‌هات، ئه‌وان 200 ملیاره‌كه‌یان بڕی ئێمه هیچ شتێكی یاساییمان له‌ده‌ستدا نییه هه‌تا بچین شه‌ڕی به‌غدادی پێ بكه‌ین، پێويستە بە زوترين کات وەفدێکی پرۆفيشناڵ بچنە بەغدا، چونكه له 25 ی مانگ عێراق حسابات داده‌خات ئه‌و كاته هیچیان بۆ سه‌رف ناكه‌ن.
دەشڵێت “ئێمه یه‌ك خاڵی یاساییمان له‌ده‌ستدایه، ئه‌ویش بودجه‌ی 2021-ە هه‌تا ئه‌وكاته‌ی بودجه‌ی 2022 په‌سه‌ند ده‌كرێت له‌وانه‌یه به چوار بۆ پێنج مانگی تریش په‌سه‌ند نه‌كرێت، جارێ حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه و په‌رله‌مانی نوێ دانه‌نراوه بۆیه ئیشه‌كه دوورودرێژ ده‌بێت لانی كه‌م بڕۆینه به‌غداد و له‌سه‌ر یاسای 2021 گفتوگۆی خۆمان بكه‌ین و ئه‌و مافه‌ی كه هه‌مانه وه‌ريبگرین.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بەغدا له 2021 ته‌نها له چوار مانگیان 200 ملیاریان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردووه هی ئه‌و دوو مانگه‌ی نه‌ناردووه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به زووترین كات وه‌فدێك بنێرێته به‌غدا، یان په‌یوه‌ندی زۆر چڕ‌وپڕ بكه‌ن ته‌نها چوار ڕۆژیان له‌به‌رده‌م ماوه ئه‌گه‌رنا دواتر عێراق حساباتی خۆی داده‌خات ناتوانن ئه‌و پاره‌یه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رف بكه‌ن”.
فازڵ نەبی وتوشيەتی “له‌ڕووی یاسایی ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان وه‌فدێكی زانستی بنێرێته به‌غداد بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكه‌ن هه‌ر له‌سه‌ر مادده‌ی 11 ی 2021 بگه‌نه ئه‌نجامێك بۆئه‌وه‌ی گەرەنتی به‌رده‌وامی ئینجا 200 ملیاره یان تۆزێك كه‌متره تۆزێك زیاتره ئه‌وه بابه‌تێكی تره”.
لەسەر دۆخی مووچە خۆرانيش لە ساڵی داهاتوو دەڵێت “به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی كه من هه‌مه و ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه من ده‌یكه‌م بارودۆخه‌كه باش نابێت بۆیه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت خه‌م له‌خۆی بخوات و ده‌بێت مشوری ئه‌و خه‌ڵكه ڕه‌شو ڕووته‌ی خۆی بخوات”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








