ئەمساڵ 77 سەرپێچیكاری ژینگەیی لە سنوری هەڵەبجە دەستگیركراون

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە لە SNNەوە ئاماری كاروچالاكییەكانی ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد لەمساڵدا 77 سەرپێچیكاری ژینگەیی دەستگیركراون و ڕووبەڕووی دادگاكراونەتەوە و شەش چەكی جۆراوجۆرو275 تۆڕی ماسی دەستیان بەسەرداگیراوە و 10 ڕووداوی ئاگركەوتنەوەش تۆماركراون كە بەهۆیانەوە هەزاران دۆنم پوش و پاوان سوتاون.
فەرمان عەبدولرەحمان وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پولیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی كاروچالاكییەكانی ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان توانیومانە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە 77 تۆمەتبار بە بڕیاری دادگا دەستگیربكەین كە سەرپێچی ڕێنماییەكانیان كردووە و ژینگەو سروشتی ناوچەكەیان شێواندووە، هاوكات دەستیشگیراوە بەسەر شەش چەكی جۆراو جۆر كە بێ مۆڵەت بوون و لەكاتی ڕاوكردندا دەستیان بەسەرداگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرلەمساڵدا پێنج ئامرازی گواستنەوەی جۆراوجۆر كە خاوەندارییان بۆ سەرپێچیكارانی ژینگە دەگەڕێتەوە دەستیان بەسەرداگیراوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەمساڵدا توانیومانە دەستبەسەر 275 تۆڕی ڕاوەماسیدا بگیرێت و 47 ماسی قەبارەجیاوازیش دەستیان بەسەرداگیراوە و بەزیادكردنی ئاشكرا و بەبڕیاری دادگا فرۆشراونەتەوە، هاوكات هەر ئەمساڵ 10 حاڵەتی ڕوودانی ئاگركەوتنەوە تۆماركراون كە بەهۆیانەوە هەزاران دۆنم پوش و پاوان لە سنورەكەدا سوتاون.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی ئەمساڵدا و بەهۆی كەمی ڕێژەی باران بارین و كەمئاوی دیاردەی هەڵكەندنی بیری نایاسایی زۆر زیادیكردووە لەوچوارچێوەیەشدا مەفرەزەكانمان توانیویانە دەستبگرن بەسەر 22 ئامێری جۆراوجۆری بیرهەڵكەندن لە سنورەكەدا كە بەشێوەیەكی نایاسایی ویستویانە بیرهەڵكەنن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









