لەبارەی گرانبوونی نرخی ماددە خۆراكییەكان لەساڵی نوێ ڕوونكردنەوە دەدرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ئاماژەبەوەدەكات ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەكەن لەساڵی نوێ نرخی ماددە خۆراكییەكان و پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان بەرزدەبێتەوە هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە، بەڵكوو گرانبوون یان هەرزانبوونی نرخی هەر كاڵایەك كۆمەڵێك پاڵنەری تایبەت بەخۆیان هەیە و هیچ پەیوەندییەكی بە ساڵی نوێوە نییە و دڵنیایش بە هاوڵاتیان دەدات كەنرخەكان گرانتر ناكرێن.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا كە دەنگۆیەك هەیە گوایە لە ساڵی نوێی 2022 نرخی ماددە خۆراكییەكان زۆر بەرز دەبێتەوە و گۆڕانكاری زۆر لە نرخەكان دێتە ئاراوە هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە و كۆمەڵەكەسانێك لە پێناوبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان ئەو دەنگۆیانە بڵاودەكەنەوە، چونكە بەرزبوونەوەی نرخ یان هەرزان بوونی كۆمەڵێك پاڵنەر و هۆكاری تایبەت بەخۆیان هەیە وەك بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارو زۆربوونی كرێی گواستنەوە و بەرزونزمی نرخی نەوت و كۆمەڵێك بابەتی دیكە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئەمساڵدا نرخی بەشێكی زۆر لەشمەك وماددە خۆراكییەكان لەسەر هاوڵاتیان گرانكراوە ئەوەش بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار وگرانبونی كرێی گواستنەوە و وشكەساڵییەوە بوو كە نرخی بەشێك لە ماددەخۆراكییەكان گرانبكرێت و ئەوبەرزبوونەوەیەش جیهانی بوو نەك تەنها عێراق و هەرێمی كوردستان.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی دڵنیاشی دایە هاووڵاتیان كە ئەوەی باسدەكرێت لەساڵی 2022 نرخی ماددە خۆراكییەكان گرانتردەكرێت هیچ بنەمایەكی نییە و نرخەكان وەك خۆیان دەمێننەوە و لەسەر هاووڵاتیان گرانترناكرێن.
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5كاتژمێر لهمهوپێشسیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
ئهیلول 7, 2026
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









