وتەبێژی سەدر”دەبێت لایەنە کوردییەکان لەسەر بەشداریکردن لە حکومەتی عێراق رێکبکەون”

SNN
وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر رایگەیاندووە: دەبێت لایەنە کوردییەکان لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردن لە حکومەتی نوێی عێراق رێکبکەون، هاوکات جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی دەکاتەوە.
سەڵاح عوبەیدی، وتەبێژی فەرمیی موقتەدا سەدر بە (دەنگی ئەمەریکا)ی راگەیاند: “دەبێت لایەنە کوردییەکان خۆیان ڕێکبکەون لەسەر چۆنیەتی و ڕێگەی بەشداریکردنیان لە حکومەت.”
وتیشی: “سەدر پێکهێنانی حکومەتی نیشتیمانی لەبەرژەوەندی گەلی عێراق دەبینێت، حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی کە هەمووان لەباشورەوە بۆ باکور کۆبکاتەوە، هەندێک لایەنیش هیوادارن ڕێگەی ئۆپۆزسیۆن بوونی سەرکەوتوو بگرنەبەر، بەڵام گەر هەمووان پێداگیربن لەسەر حکومەتی تەوافقی، ئەوە دووبارە کردنەوەی هەمان هەڵەی حکومەتەکانی پێشووە.”
لەبارەی ئەوەی بەشێک لە لایەنە شیعەکان داوای حکومەتی تەوافقی دەکەن، باسی لەوەکردووە، “لەماوەی ڕابردوودا کوتلەی سەدری ئۆپۆزسیۆن بوو، هیچ کورسییەکی وەزاریان نەبوو، کورسییەکانی بۆ حکومەتەکەی عەبادی جێهێشت، وەزارەتمان لەحکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدیش نەبوو، ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت کاری خۆی بکات، هیچ کێشەیەک نیە، لەهەموو دونیا وایە چەند لایەنێک دەبنە ئۆپۆزسیۆن و چاودێری حکومەت دەکەن و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەن، لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی هەڵەکان.”
هاوکات لەبارەی بۆچوونی سەدریەکان لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی پۆستەکان، سەڵاح عوبەیدی دەڵێت، “ئەو پرسە هێشتا گفتوگۆی لەسەر نەکراوە، بەڵام پۆستەکان لەسەر شێوازی پێشوو دابەش دەکرێنەوە، سەرۆک کۆمار بۆ کورد، پەرلەمان بۆ برایانی سونە و سەرۆک وەزیرانیش بۆ شیعە، گەر گۆڕانکاریش ڕوویدا، دەبێت بەڕێککەوتن بێت.”
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









