
SNN
دلاوەر حاجی عوسمان فەرماندەی سەربازی و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان وازهێنانی خۆی لە بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند.
ناوبراو لە نوسراوێکدا کە لە هەژماری خۆی بڵاویکردووەتەوە نوسیویەتی: دەشڵێت: دوای ماندووبونێكی زۆر بڕیارمدا وەكو خانەنشینێكی سەربازی لە ماڵی خۆم پشوو دەدەم و نە بیروباروەڕ نە بۆچونم تەعبیر لە هیچ حزبێك ناكات.
دەشڵێت “داوای لێبوردن لە ھەموو جەماوەری گەلەکەمان دەکەم کە بەھۆی بیروباوەڕی جیاوازەوە بەھۆی خۆم یان کەس و کارم یان ھاوڕێ و ھاومەبدەئەکانمەوە دڵیان ئێشاوە”.
نوسیویەتی: ساڵی نوێ ی 2022 دەکەمە وەرچەرخانێکی نوێ لەژیانی تایبەتی خۆمدا بەندە ئەمڕۆ 40 چل ساڵ تەواو دەکەم لەژیانی سیاسی و حیزبایەتیدا بۆیە بە بڕوای تەواوی خۆم لەم کاتەوە بڕیارم دا کە واز لە ژیانی سیاسی و حیزبایەتی ئێجگاری بھێنم لە ماوەی ئەم چل ساڵەدا بە باوەڕی تەواوەوە بوم بە پێشمەرگە و بە ئیشی باش و خراپەوە بە باوەڕی تەواوە چ وەک پێشمەریەک فەرمانی لاسەروی خۆم جێ بەجێ کردوە چ وەکو فەرماندەیەک فەرمانم کردبێت چ وەکو یەکێتی یان وەکو گۆڕان بە ھیچ جۆرێک لێ ی پەیشمان نیم دوای ماندوبونێکی زۆر بڕیارمدا وەکو خانەنشینێکی سەربازی لەماڵی خۆم پشوو بدەم نە بیرو باوەڕ نە بۆچونم تەعبیر لە ھیچ حیزبێک ناکات.
لە درێژەی قسەکانیدا نوسیویەتی: لێرەوە داوای لێبوردن لە ھەموو جەماوەری گەلەکەمان دەکەم کە بەھۆی بیروباوەڕی جیاوارەوە بەھۆی خۆم یان کەس و کارم یان ھاوڕێ و ھاومەبدەئەکانمەوە دڵیان ئێشاوە یان توشی ئازار بون ھیوادارم بەگەورەیی خۆیان بم بورن بۆیە من لەلای خۆم ساڵی 2022 ناو دەنێنم ساڵی پشودان و داوای لێبوردن و پێکەوە ژیان دور لە ئینتیمای حیزبایەتی و بیرو بۆچونی جیاواز.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









