نزیکەی 150 هەزار گەشتیار لە پشووەکانی سەری ساڵ هاتوونەتە هەرێم

گەشتیاری زستانە
SNN
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: 146898، گەشتیار لەماوەی یەک هەفتەدا سەردانی شارەکانی هەرێمانیان کردووە بۆ بەسەربردنی پشووەکانی سەری ساڵ.
دەستەی گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە: هەولێر پێشوازی لە 76550 گەشتیار کردووە، سلێمانی 31614 و دهۆک 38734 گەشتیار، ئەمە جگە لە شارۆچکە و قەزا قەشتیارییەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، هەورەها لە سەرەتای ساڵی 2021وە تا کۆتا مانگی 4 ملیۆن و 93 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە، کە بەشێکی زۆریان خەڵکی ناوەراست و باشووری عێراق و بەشێکی تریشیان خەڵکی ئێرانن.
لەکۆتایشدا ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی ئەوەی کە لە کاتی ئێستادا بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییە گەشتیارییەکانی هەرێم باریوە چاوەڕوانی گەشتیاری زستانە دەکرێت کە دووبارە لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە بێنە هەرێم.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
44 خولهك لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
44 خولهك لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









