سەید شوهەدا: هێزی ئەمریکا نەکشاوەتەوە و فریومان دەدەن

سەربازی ئەمریکی و عێراقی
SNN
کەتائیبی سەید شوهەدا ئەمڕۆ ئەوەی خستەڕوو: “هێزەکانی ئەمریکا نەکشاونەتەوە لە عێراق و باسکردن لە کشانەوەشی بۆ فریودانە”.
کازم فەرتوسی وتەبێژی ئەو ملیشیایەی حەشدی شەعبی ئەوەی راگەیاندووە: “بەداخەوە کە حکومەتی عێراق بووەتە نێوەندگر لە نێوان گەل و هێزی داگیرکەردا، ئەمریکا تا ئێستا هێزەکانی نەکشاندووەتەوە و هیچ راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە نەبووە”.
فەرتوسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای بە “فێڵی چاو” ناوبرد و وتیشی: هەموان پرسیار دەکەن لە چۆنیەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و چارەنووسی ئەو هێزانە”.
سەبارەت بەوەی کە دەوترێت هێزە شەڕکەرەکان کشاونەتەوە و ئەوەی ماوە تەنیا هێزی راوێژکارییە، ئەو وتەبێژە وتی: “گۆڕینی ناوەکان فریومان نادات و ئەزموونی ئەمریکا لە هیچ لایەکەوە سوودی بۆ عێراق نابێت”.
ئەم قسانەی وتەبێژی سەید شوهەدا لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا مستەفا کازمی رایگەیاند کە تەواوی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق کشاونەتەوە، ئەمە بەگوێرەی رێککەوتنێکی پێشووتری نێوان بەغدا و واشنتن.
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پرسێکی هەستیارە بەتایبەت لەلای ئەو ملیشیایانەی حەشدی شەعبی کە خۆیان بە نەیاری سەرسەختی ئەمریکا دەزانن و لە رابردوودا هۆشدارییانداوە لە هێرشکردنەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئەگەری نەکشانەوەی هێزەکاندا.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









