سەرۆكی زانكۆی سلێمانی: بافڵ جەلال تاڵەبانی كێشەی چەندین ساڵی داهاتووی بۆ چارەسەركردوین

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەو هاوكاری و بەدەمەوەهاتنەی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بۆ زانكۆی سلێمانی كرد هەرگیز لەتوانای ئێمە و حكومەت و وەزارەتیشدا نەبوو، وایكرد خوێندكاران لە ژینگەیەكی پاك و ئاسودەدا وانەكانیان بخوێنن و بەدەرونێكی ئارامەوە ڕوو لە زانكۆ بكەن.
د. ڕەزا حەسەن، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی (بافڵ جەلال تالەبانی) بۆ زانكۆی سلێمانی كرد بووە هۆی بووژانەوەی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی، دڵنیام خوێندكاران لەئێستادا لە ژینگەیەكی ئارامدا لەناو بەشەناوخۆییەكان كاتەكانیان بەسەردەبەن و بەدەرونێكی ئارامەوە روو لە زانكۆ دەكەن ئەوەش دوای ئەو هاوكارییە زۆرەی پێشكەشی زانكۆی سلێمانی و بەشەناوخۆییەكانی كرد كە ئەوە لە توانای بودجەی ئێمە و وەزارەتیشدا نەبوو چونكە بڕە پارەیەكی زۆر خەرجكراوە كە شایستەی خوێندكارانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕاستیدا ئەوەی بۆ زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی دیكەش لەگەڵ بەشەناوخۆییەكان ئەنجامدراوە لەلایەن (بافڵ جەلال تالەبانی) ئەركی وەزارەت و حكومەتە دەبوو ئەوان بەو كارە هەستانایە، بەڵام دیارە لە خەمخۆری خۆیەوە بۆ خوێندكاران ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) بەو كارە هەستا كە جێگای دەستخۆشییە چونكە جگەلەوەی لەمساڵدا كێشەی بەشەناوخۆییەكانمان چارەسەركراوە بەهەمان شێوە بۆ چەند ساڵی داهاتووش بەهەمان كێشەمان نابێت.
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەشەناوخۆیی وامان هەبوو ماوەی 15 ساڵە دروستكراوە تائێستا نۆژەننەكراوەتەوە و پێداویستییەكانی بۆ دابیننەكراوە، بەڵام دەستپێشخەرییەكەی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) وایكرد كە سەرجەم ئەو بەشەناوخۆییانە نۆژەنبكرێنەوە و زانكۆی سلێمانی زیاتر بەرەو پێشەوە بڕوات كاریگەری باشیشی لەسەر میزانییەی زانكۆی سلێمانی دەبێت.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
42 خولهك لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
42 خولهك لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
53 خولهك لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
42 خولهك لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
53 خولهك لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









