نوێترین زانیاری لەبارەی بەستنی كۆنفرانسی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەخرێتەڕوو

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی هەڵبژێردراوی لیژنەی تایبەت بە ئەنجامدانی كۆنفراسی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات ئەو لیژنە حەوت كەسییەی متمانەیان پێدراوە ئەركی سەرەكییان ئەنجامدانی كۆنفراسی نشتیمانی دەبێت و هەوڵدەدەین لەماوەی مانگێكدا ئەركەكانمان جیبەجێبكەین و پاشان ڕێكخەر و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێرین، ڕێكخەر و ئەندامانی خانەی ڕاپەراندنی ئێستاش خۆیان بەربژێرناكەنەوە.
نزارمەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆران و یەكێك لەئەندامانی ئەو دەستەحەوت كەسییەی كە متمانەی جڤاتی نشتیمانیان وەرگرت بە SNNی ڕاگەیاند: ئەودەستە حەوت كەسیەی كە متمانەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانیان بەدەستهێناوە كاری سەرەكییان بریتییە لە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی دووەمین كۆنفرانسی نشتیمانی، بەجۆرێك كە لەماوەی مانگێكدا بتوانین كۆنفرانسی نشتیمانی ئەنجام بدەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو كۆنفرانسەدا پێداچوونەوە بە پەیڕەو، بەرنامە و پرۆگرامی بزوتنەوەی گۆڕان دەكرێت و هاوكات ئەگەرش هەیە هەر لەو كۆنفرانسەدا ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كەم و زیاد بكرێن و پاشان هەریەكە لە ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەراندن لەدوای بەستنی كۆنفرانسی نشتیمانی هەڵدەبژێردرێن.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئەندامانەی كە پێشتر خانەی ڕاپەڕاندن بوون بە ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە كە لەماوەی ڕابردوودا دەستیان لەكاركێشاوەتەوە خۆیان كاندید ناكەنەوە بۆ ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن یان ڕێكخەری گشتی، بۆیە دەیانەوێت گۆڕانكاری بنەڕەتی لە هەیكەلی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام بدەین بەو ئامانجەی بتوانین گۆِان بخەینەوە سەر ڕێگا ڕاستەكە كە بەدڵی ئەندامان و لایەنگرانی بێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









