ناوەرۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کەرکوک راگەیانرا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک کۆبووەوە و لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، کە پێویستە بە نەخشەرێی سياسی و دەستووری کێشەکانی ناوچە دابڕاوەکان چارەسەر بکرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە سەرەتای ساڵی نوێی 2022 لە قودسی کوردستان، کەرکوک کرد.
باس لەوەشکراوە، تەوەرەی سەرەکی باسەکان رەوشی سیاسیی کوردستان و عێراق بوو لە دەروازەی ساڵی نوێ و ھەڵوێستی یەکێتیی دەربارەی ئیستحقاقی کورد لە بەغدا و پێکھاتنی حکومەتێکی نوێی وڵات لەبەر رۆشنایی دەرەنجامی دوا ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کە ئێستا گۆڕینەوەی بیروڕا و گفتوگۆی چڕ لە نێوان ھێزە سیاسییەکان بۆ ئەم مەبەستە دەستیپێکردووە.
لە درێژەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە: کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لەم بارەیەوە جەختیکردەوە لە سیاسەتی نەگۆری یەکێتی، کە پێویستە حکومەتی داھاتوو لەسەر بنەمای دەستوور و تەوافوق و شەراکەتی راستەقینە نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکان بکات و پێشینەی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دەربەست لە ئاست داخوازییەکانی گەلی عێراق بکاتە کارنامەی بەپەلەی خۆی. چونکە تەنھا بە حکومەتێکی لەو شێوەیە پرۆسەی سیاسیی عێراق دەپەرژێتە سەر ئەرکە نیشتمانییەکانی بەرەنگاری تیرۆر و تایفەگەری و ڕاستکردنەوەی باری ئەمنی و سیاسی بە تایبەتی بۆشایی ئەمنی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادی کە پێویستی بە ھەماھەنگی کارا ھەیە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق.
ئەوەشخراوەتەڕوو، مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەی لە کەرکوک بە ئاماژە و پەیامێکی کوردستانی و عێراقی لە قەڵەمدا کە مەبەست لێی بایەخدانە بە ژیان و ئارامی خەڵکی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە کە لە جیاتی ھەموو کوردستان و عێراق قوربانییەکی زۆریان داوە لە شەڕی دژی داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکان و پێویستە بە نەخشەرێی سياسی و دەستووری کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.
هەر بە پێی راگەیەنراوەکە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوە ھەروەھا پێداگری کرد لەسەر پێویستی یەکخستنی بەکردەوە و کارای ھەڵوێستی کوردستانی لەبەرامبەر پێشھاتەکانی عێراق بۆ ئەوەی پرۆژەی کوردستانی ئەرکەکانی لە خزمەتی پرۆسەی سیاسی و ئیستحقاقەکانی حکومەتی تازە جێبەجێ بکات. بۆ ئەم مەبەستەش لیژنە ھاوبەشەکانی یەکێتی و پارتی گەڵاڵەی بەرنامەی پێکەوەیی لەبەغدا یەکلایی بکەنەوە.
لە کۆتاییشدا رایگەیاندوە: کۆبوونەوە ھەروەھا پێداگری کرد لەسەر پێویستی یەکخستنی بەکردەوە و کارای ھەڵوێستی کوردستانی لەبەرامبەر پێشھاتەکانی عێراق بۆ ئەوەی پرۆژەی کوردستانی ئەرکەکانی لە خزمەتی پرۆسەی سیاسی و ئیستحقاقەکانی حکومەتی تازە جێبەجێ بکات. بۆ ئەم مەبەستەش لیژنە ھاوبەشەکانی یەکێتی و پارتی گەڵاڵەی بەرنامەی پێکەوەیی لەبەغدا یەکلایی بکەنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









