تەندروستی هەولێر: هەر نەخۆشێک خۆی نەکوتیبێت رێگەی پێنادرێت بچێتە نەخۆشخانە

SNN
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: لە یەکی شوباتەوە، هەر کەسێک ئەگەر بە ڤاکسینی کۆرۆنا خۆی نەکوتیبێت رێگەی پێنادرێت بچێتە نەخۆشخانەکانەوە، بەڵام ئەم بڕیارە حاڵەتەکانی فریاکەوتن ناگرێتەوە.
د. دلۆڤان محەمەد ئاماژەی بەوەکرد: ئەم بڕیارە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێریش دەگرێتەوە، هەروەها هاووڵاتیان و نەخۆشانیش دەگرێتەوە کە سەردانی بنکەکانی تەندروستی دەکەن، کە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە ئەگەر خۆیان نەکوتیبێت رێگەیان پێنادرێت بچنە بنکەکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان.
وتیشی: “ئەگەر ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، دەبێت پشکنینی کۆرۆنای هەفتانەیان هەبێت ئینجا دەتوانن بچنە نەخۆشخانەکانەوە و بەپێی یاسای تەندروستی مامەڵەیان لەگەلدا دەکەین”.
د. دلۆڤان وتی: “لە سنووری پارێزگای هەولێر بە نزیکەیی لەسەدا 20ی هاووڵاتیان دوو ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتووە کە ئەوە رێژەیەکی کەمە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









