
لۆگۆیی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی شاندی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رايگەياند: بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكانمان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەناوەراستی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ شاندی پارتی كۆدەبینەوە و هەردولاشمان هاوراین كە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بەرێوەبچێت.
زیاد جەبار، ئەندامی شاندی هاوبەشی یەكێتی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی بەSNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی پێشووی شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەیەكی تارادەیەك باش ئەنجامدرا بەتایبەت كە هەردولامان هاورابویین كە دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمساڵدا و لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و نەهێڵین دوابخرێت، بۆئەومەبەستەش درێژەبەكۆبوونەوەكانمان دەدەین و لەم هەفتەیەشتدا بە دیاریكراوی یان دوو شەممە یاخود سێشەممە جارێكی دیكە لەگەڵ شاندی پارتی كۆدەبینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانج لە كۆبوونەوەكان گەیشتنە بە رێككەوتنێك لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەكان لەڕووی شێوازی فرەبازنەیی و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و هەروەها كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستان و ژمارەی ئەندامەكانی ئەو كۆمیسیۆنە، بۆیە هەموو ئەو بابەتانە ڕەهەندی نشتیمانیان هەیە پێویستی بە كۆبوونەوە و بڕیاری یەكلاكەرەوەش دەبێت.
ئەو ئەندامەی شاندی هاوبەشی نێوان یەكێتی و پارتی ئەوەشی خستەڕوو: لەبەرنامەماندا هەیە كە بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكەی هەریمی كوردستانیش كۆببینەوە و سەردانیان بكەین، چونكە پرسی هەڵبژاردن ڕەهەندێكی نیشتمانی هەیە و گرنگە هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكانیش قسەی خۆیان هەبێت لەوبارەیەوە و لێكتێگەیشتن بێتە ئاراوە پاشان بڕیار بدەین.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









