پارتی شەخەوان عەبدوڵا بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کاندید دەکات

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی نوێی عێراق كۆببیتەوە و پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم سوێندی یاسایی بخۆن و پاشان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردێت، سونەكان كاندیدی خۆیان بۆ وەرگرتنی سەرۆكی پەرلەمان یەكلا كردووەتەوە و ئەمڕۆش جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان كە پشكی كوردە لەلایەن پارتییەوە دیاریكرا بەڵام تا ئێستا شیعەكان هیچ كەسیكیان بۆ جێگری یەركەمی سەرۆكی پەرلەمان دیاینەكردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە پەرلەمانی عێراقەوە بە SNNدراون، دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردسان بێهیوابووە لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار، ئەمڕۆ كاندیدی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دیاریكرد كە بریتیە لە ( شاخەوان عەبدوڵا) پەرلەمانتاری دەرچووی شاری كەركوك.
ئاماژەی بەوەشكرد، سونەكانیش محەمەد حەلبوسیان بۆ سەرۆكی پەرلەمان دیاریكردووە، بەڵام تا ئێستا شیعەكان نەگەیشتونەتە ڕێككەوتن لەسەر دیاركردنی كەسێك بۆ جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان.
ئەو سەرچاوەیەی SNNئەوەشی خستەڕوو، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق پێدەچێت دوابخرێت بۆ كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا شیعەكان نەیانتوانیوە كاندید بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان دیاری بكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر دوێنێ، شەممە، موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی كاندید بوونی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









