حەسیبە عەبدوڵا: پارتی عێراقی بە وڵاتی دراوسێ ناودەبرد بەڵام دوێنێ ڕووی ڕاستیان دەركەوت

حەسیبە عەبدوڵا
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لای هاووڵاتیان ڕوونبووەتەوە ئەوەی پارتی بانگەشەی بۆ دەكرد لەبارەی یەكریزی و یەكدەنگی كورد جگەلەوەی بانگەشەیەكی ناڕاست بوو هیچی دیكە نەبوو، چونكە هەر پاتی بوو عێراقیان بە وڵاتی دراوسێ ناودەبرد بەڵام دوینێ بینیمانن چۆن ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان دەرخست و كەوتنە دەستماچكردنی عێراقییەكان لەپێناو پلەوپۆستی تایبەیەتی خۆیان.
حەسیبە عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ڕووداوەكانی دوێنێی ناو پەلەمانی عێراق ئەو ڕاستییەی بۆ هەموولایەك دەرخست كە ئەوەی پارتی ماوەیەكی زۆر بانگەشەی بۆدەكات گوایە ئەوان لەگەڵ یەكڕیزی و یەكدەنگی كورددان و دەیانەوێت بە یەكدەنگی لەگەڵ یەكێتی بچنە بەغدا، دەركەوت تەنها بانگەشەیەكی دوور لەڕاستی بوو، چونكە هەر پارتی بوو عێراقی بە وڵاتی دراوسێ ناودەبرد بەڵام لەدوای ریفراندۆمەوە بینیمانن چۆن ڕۆشتنەوە بەغدا و كەوتنە شان و دەستماچكردنی عێراقییەكان و دوای لیبوردنیان كرد لەو هەڵەیەی كردیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی دوێنێ ڕوویدا تەواوكەری ئەو ڕووداوانەیە كە ماوەیەكی زۆر پارتی پلانی بۆ دادەڕێژێت و هەر دوێنێش رِووی ڕاستەقینەی پارتی بۆهەموولایەك دەركەوت، چونكە بەحساب لەگەڵ یەكێتی وا ڕێككەوتبوو كە دەبێت بەیەكەوە بچنە بەغدا و پێكەوە بڕیاربدەن، بەڵام لەگەڵ گەیشتنیان بە بەغدا و چاویان بە دۆست و خۆشەویستەكانیان و برا چاوڕەشەكانیان كەوت هەموو شتێكی نیشتمان و نەتەوەیی و كوردایەتیان لەبیركردو دیسانەوە خەنجەرێكی ژەهراوییان لەخۆیان و گەلی كورد دایەوە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی جەختی لەوەشكردەوە، ئەوەی پارتی كردی مێژوو دەینوسێتەوە، ئەوان پێیان وایە كە فێڵیان لە یەكێتی كردووە بەڵام دڵنیابن تەنها فێڵیكەو لەپێشدا لەخۆیان كردووە و تەمەنی ئەو فێڵەشیان درێژنابێت، بۆیە بەگشتی ئەوەی پارتی كردی شتێكی نامۆ و تازە نییە و ئەزموێنێكی باشیان هەیە لە ڕابردوودا بەهەمان شێوە كاریان كردووە بۆ لێكترازانی كورد چونكە بەرژەوەندی ئەوان لەوەدایە كورد یەكدەنگ نەبێت بۆئەوەی درێژە بە گەندەڵییەكانی خۆیان بدەن و بەرژەوەندییە تاكەكەسییەكانیان بمێنێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









